هەپەگە: لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شاخی ئامێدیدا ٣٤ داگیرکەر بە سزاگەیەندران

165
0
هاوبەشی :

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە خواکورک و مەتینا گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاندووە، رۆژی دواتر لە زاپیش ٣٤ داگیرکەریان بە سزاگەیاندووە. هەپەگە راشیگەیاند، کە سێ گەریلا شەهید بوون.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

“گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە گیانی فیدایی ئاپۆیی، بە ئازایەتیەکی بەرز و ئیرادەیەکی پتەوەوە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەنجام دەدەن. چالاکی هەماهەنگ لە مەتینا و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید ئەحمەد روبار کە ٢٢ی کانونی یەکەم لە خواکورک ئەنجام درا، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی کە ٢٣ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و کوڕەژارۆی زاپ ئەنجامدران، گورزی گەورەیان لە سوپای تورک وەشاندووە. سوپای تورک بە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە یەک لە دوای یەکەکان، گورزی گەورەی لێدراوە و زیانی گیانی زۆری بەرکەوتووە. سەرباری ئەوەی زیانە گیانیەکانی سوپای تورک تائێستا لەلایەن هێزەکانمانەوە بە بەڵگە و زانیارییەوە ئاشکرا کراون، بەڵام سوپای داگیرکەر و راگەیاندنی شەڕ تایبەتی ئەو سوپایە هەوڵ دەدات کە ژمارەی زیانە گیانیەکانی لە رای گشتیی تورکیا و هەموو جیهان بشارێتەوە. سەرباری ئەوانەش چەندە بکەونە شڵەژان و هەوڵ بدەن بیشارنەوە ناتوانن کاریگەری ئەو گورزە قورسانە بشارنەوە، کە گەریلا لەوانی داوە”.

ئەوەی سوپای تورک و میدیاکەی رایگەیاندووە، بە تەواوەتی درۆیە

سوپای داگیرکەر و راگەیاندنی شەڕی تایبەتی ئەو سوپایە، بانگەشە دەکەن کە زۆر زیانی گیانیان بە هێزەکانی گەریلا گەیاندووە، لەلایەکەوە هەوڵ دەدەن ورەی رووخاوی خۆیان بگێڕنەوە، هانی ئەو سەربازانەیان بدەن کە بۆ پارە شەڕ دەکەن، بەڵام توانای شەڕیان نییە، لەو لاشەوە هەوڵ دەدەن شکستەکەیان بە شێوەیەکی جیاواز نیشان بە رای گشتیی تورکیا بدەن. دەبێت هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتیی تورکیا بزانن؛ کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید ئەحمەد روباردا هاوڕێمان مەمیان، لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شاخی ئامێدیشدا هاوڕێیانمان وڵات، هەڵمەت و حسێن شەهید بوون. جگە لەو چوار هەڤاڵە ئازا و قارەمانەمان هیچ زیانێکی گیانمان نەبووە. ئەوەی سوپای تورکی داگیرکەر و میدیای شەڕی تایبەتی دەیڵێن لەبارەی زیانە گیانیەکانی گەریلا، بە تەواوەتی درۆیە.

لە ٧ قۆڵەوە گورزی لێدرا

زانیاری بەرفراوان لەبارەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە شاخی ئامێدی بەم جۆرەیە:

‘٢٣ی کانونی یەکەم کاتژێمر ١٤:٤٠ لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی ئەنجامدرا. لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا؛ ٢٠٠ داگیرکەر، ٤٤ سەنگەر و خێمە، تانک و زرێپۆش و داگیرکەران کە لە سێ بەش پێکدەهاتن کرانە ئامانج. لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کە بە تاکتیکی هەڵکوتانە سەر دەستیپێکرد و لە ٧ قۆڵ پێکدەهات، سەرەتا بە نانرجۆک و چەکی سوک بە شێوەیەکی کاریگەر لە داگیرکەران وەشێندرا. سێ قۆڵی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بە نارنجۆک، چەکی سوک و نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیان وەشاند، چوونە سەریان و لە شوێنێکی نزیکەوە بە شێوەیەکی کاریگەر لەوانیاندا. ٤ قۆڵەکەی دیکەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیش بە چەکی سوک، نیو ئۆتۆماتیک و چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

وەڵات، هەڵمەت و حسێن بە روخاندنی سەنگەرەکان بەرەوپێش دەچوون

بە پێشەنگایەتی هاوڕێمان وەڵات یەکینەی هێرشبەری ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە ماوەیەکی کورتدا بەشی یەکەمی ئەو شوێنەی داگیرکەرانی تێدابوون بە تەواوەتی خستەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە. هەموو سەنگەر و خێمەکانی داگیرکەران لەو بەشە بەتەواوەتی لەناوبران. بەهۆی لێدانی کاریگەری یەکینەی ئۆپراسیحنی شۆڕشگێڕی، داگیرکەران لەو بەشە سەنگەرەکانیان چۆڵکرد و بەرەو بەشی دووەم هەڵاتن. داگیرکەران لە بەشی دووەمیش لەلایەن یەکینەکانی دیکەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییەوە بە چەکی سوک و نارنجۆک لە نزیکەوە کرانە ئامانج و گورزی قورسیان لێدرا. هاوڕێیانمان وەڵات و هەڵمەت سەرباری ئەوەی لەوێ برینداربوون، سەرەڕای قورسی برینەکانیان بە ئازایەتی، بە ئیرادە و پێداگرییەکی گەورەوە درێژەیان بە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی دا و بەردەوامبوون لە شەڕ دژی دوژمن. هاوڕێیانمان وەڵات و هەڵمەت تا کۆتا هەناسەیان بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون. هاوڕێ حسێن کە یەک لە جەنگاوەرانی پێشەنگی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری بوو، بە گیانێکی فیدایی ئاپۆیی و بوێرییەکی گەورەوە بە نارنجۆکی دەستی و چەکی سوک چووە سەر دوژمن و یەک بە یەک سەنگەرەکانی دوژمنی رووخاند و قارەمانانە گەیشتە کاروانی شەهیدان.

هێزەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیمان کە لە هەردوو بەشەکە گورزی قورسیان لە هێزەکانی دوژمن وەشاند، لە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٣٤ داگیرکەریان بە سزاگەیاند.

هاوبەشی :