کەمال کەرکوکی دژی یەک لیستی كوردان بوو لە كەركوک

145
0
هاوبەشی :


فەهمی فایەق، کارگێڕی لقی کەرکوکی پەدەکە به‌ ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند:

بەرپرسی لقی کەرکوکیپەدەکە و 10 کارگێڕ لق ئامادەبووین بۆ یەک لیستی حزبە کوردییەکان و یەنەکەش نەرمی نواند. 13 حزبی کوردستانیش ئامادەیی خۆیان بۆ یەک لیستی نیشاندا، گەر لیستەکە یەنەکە و پەدەکە پێکەوە تێدا بێت.

کەمال کەرکوکی حەزی بە یەک لیستی نەبوو، گوایە یەنەکە 16 ی ئۆکتۆبەری ئەنجامداوە و دەنگ ناهێنێت. خوێندنەوەی بۆ ئەنجامەکان هەڵە بووە.

گەر کورد یەک لیستی هەبووایە، رەنگە 9 کورسیمان ببردایەتەوە. فرە لیستی و پەرتەوازەیی هەڵەیەکی گەورەبوو. هەڵەکەش لە کەمال کەرکوکی بوو، ئەگینا یەنەکە نەرمی نواند.

کەمال کەرکوکی دەبووایە لەگەڵ یەنەکە گفتووگۆی بکردایە و دواتر بیگوتایە لەبەر ئەم هۆکارانە ناچینە لیستێکەوە لەگەڵیان، نەک بەبێ گفتووگۆ و دانیشتن یەک لیستی ڕەتبکاتەوە.

هاوبەشی :