لە خواکورک ٢٧ داگیرکەر سزادران

96
0
هاوبەشی :

دوێنی هەواڵێكی بەپەلەی چاژاكیەكی قارەمانانەی كەم وێنەی گەریلاكانی ئازادیمان بڵاو كردەوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەی گەریلاکانی ئازادیدا، لە خواکورک ٢٧ داگیرکەر سزادران و ناوی هەندێکیان ئاشکرا کرا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە دەستخراون، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لە شاخی شەهید قەهرەمانی سەر بە هەرێمی خواکورک، دوێنێ لە سێ لاوە هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی دەوڵەتى داگیرکەرى تورک.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لەو چالاکییەدا ٢٧ سەربازی دەوڵەتى داگیرکەرى تورک سزادراون و ١٧ چەکی داگیرکەرانیش دەستی بەسەردا گیراوە.

ناوی بەشێک لەو سەربازانەی سزادراون بەم جۆرەیە: ڕەمەزان گونای، مەحمود سەرینکان، چاغاتای ئەرەنۆغڵو، یاسین کاراجا، ئەمرە تاشکن و ئیسماعیل یازیجی، وا چاوەڕوان دەکرێت هەپەگە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بەو بابەتە بڵاو بکاتەوە.

هاوبەشی :