ئەمڕۆ لە لەندەن وەبیرهێنانەوەی شەهیدانی هەردوو كۆمەڵكوژیەكەی پاریس شكۆدار و بەرز ڕاگیران
ئەمڕۆ شەممە ٢٣\١٢\٢٠٢٣ مەڕاسمێك لە ناوەندی كۆمەڵەی كوردی لە
شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو بۆ وەبیرهێنانەوە و ڕێزگرتن لە شەهیدانی پاریس ئەمڕۆ ساڵیادی یەكەمی كۆمەڵكوژی دووهەمی پاریسی ساڵی پار كە لە ٢٣ مانگی دوانزە لە لایەن تیرۆریستێكەوە لە ناوەندی كۆمەڵەی كوردی لە پاریس ئەنجامدرا بەرز ڕاگیرا، لە هەمان كاتدا شەهیدانی كۆمەڵكوژی یەكەمی پاریس ٩ \ ١ \ ٢٠١٣ لەهەمان شار (پاریسی) پایتەختی بەریتانیا وەبیرهێنرانەوە و شكۆدار كران.
مەڕاسیمەكە بەدەستپێشخەری ناوەندی كۆمەڵەی كوردی لە هارینگەی و بە بەشداری کۆمیتەکانی کژار، و پژاك و تەڤگەری ئازادی و ڕەوەندی كوردی و دۆستانی گەلی كورد بەڕێوەچوو.
لە وەبیرهێنانەوەكەدا دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕسوا و شەرمەزار كرا لە هەمان كاتدا دەوڵەتی فەڕەنساش شەرمەزار كرا لە بەرامبەر بەدوانەچونی ئەو كۆمەڵكوژیەی بەرامبەر بەگەلی كورد لە فەڕەنسا دوباردەبێتەوە، لێدوانی تایبەت لەلایەن نوێنەرانی هاوسەرۆکانی جڤاکی ئازاد، تەڤگەری ئازادی کژار هەروەها ماڵی گەل لە لەندەن خوێندرایەوە. لە لێدوانەکاندا دەوڵەتی تورك ڕسوا كرا و كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەتایبەتی فەڕەنسا لەسەر ئەو كەیسە بەرپرسیاركرا و ڕەخنەی توندی لیگیرا لە بەدوانەچون و بەئەنجام نەگەیاندنی كەیسەكە و ئاشكرا نەكردنی لایەنی تاوانبار كە دەوڵەتی داگیركەری توركە
“٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن بکوژێک بە ناوی ویلیامەوە لە ناوەندی کۆمەڵەی کوردی دووەم کۆمەڵکوژی پاریس ئەنجامدرا. لەم کۆمەڵکوژیەدا یەک لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ژنانی ئازادی کورد ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا)، هونەرمەند میر پەروەر (م.شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزل شەهید بوون
دە ساڵ لەمەوپێش لە ٩\١\٢٠١٣ كۆمەڵكوژی یەكەمی پاریس ئهنجامدرا و بە پیلانگێڕییەك ساکینه جانسز و ههڤاڵانی شههیدکران.