کەجەدەکە-ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ساڵڕۆژی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بانگەوازی راگەیاند

114
0
هاوبەشی :

کەجەدەکە-ئەوروپا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریسی بەرزڕاگرت و بۆ ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکان بانگەوازی راگەیاند.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دێموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی پاریسەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

کەجەدەکە-ئە، هەریەک لە ئەڤین گۆیی و عەبدوڕەحمان کزڵ و میر پەروەری بە بیرهێنایەوە، کە لە٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس تیرۆرکراون.

دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرپرسیاری کۆمەڵکوژییەکەیە

کەجەدەکە- ئە، سەرنجی بۆ دوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس ڕاکێشا و وتی:”لەبەرئەوەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لە ٩ی کانوونی دووەمی، ١٠ ساڵ لەمەوبەر، ڕوون نەکرایەوە، دووەم کۆمەڵکوژی پاریس لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕوویدا، هەردوو کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە ئەنجامدران، کە هێزە شاراوەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا ئاگاداری بوون، ئەگەر ئەم تۆڕە بکوژانە و تۆڕە هەواڵگری و یەکەکانی هەواڵگریی وڵاتانی ئەوروپا ئەم مەترسییەیان لەبەرچاو بگرتایە، ڕەنگە کۆمەڵکوژی پاریس، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ڕووی نەدایە و هەڤاڵان ساکینە جانسز، لەیلا شایلاماز و فیدان دۆغان ڕووبەڕووی ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیە نەدەبوونەوە، ئەگەر تاوانباران و بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئاشکرا بکرایە، دووەم کۆمەڵکوژی پاریس لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕووی نەدەدا، هەردوو کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن تۆڕە بکوژەکانی تورکیاوە بە ئاگاداری هێزە شاراوەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەنجامدراون. هێزە شاراوەکانی دەوڵەتی فەرەنسا دەزانن کەکورد بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری بووە بە قوربانی. پاریس و گەلی کورد دوو کۆمەڵکوژی کە بە هۆی هەڵەی “نهێنی دەوڵەت”ــــەوە چاوپۆشی لە دۆسیەکانیان کرا و دادپەروەری ئەنجام نەدرا. دووەم کۆمەڵکوژی پاریس تاقیکردنەوەیەکی شەرمەزارانە بوو کە ئەوروپا و دەوڵەتی فەرەنسا لە تاقیکردنەوەی دیموکراسی و دادپەروەریدا تێدا شکستیان هێنا.”

داوای بەشداریکردن لە ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکان کرا

کەجەدەکە داوای لە کوردستانیانی ئەوروپا و دۆستەکانیانی کرد کە بەشداری ڕێپێوان و چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکان بکەن.

کەجەکە-ئە، بەمشێوەیەکۆتایی بە لێدوانەکەی هێنا:”مرۆڤایەتی، مێژوو و گەلی کورد لەو کۆمەڵکوژییە چەپەڵانە خۆشنابن، ئەوانەی ئەم کردەوەیانە ئەنجامدا، ئەوانەی بێدەنگ بوون، ئەوانەی راستیەکەیان بینی دەکرد و دەنگیان نەکرد لێیان خۆش نابین. ویژدانی مرۆڤایەتی و دادپەروەری سەردەکەوێت و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی، وەکوو پێویست، بۆ ناساندنی تاوانبارانی سەرەکی کۆتایی دێت. ئێمە وەک کەجەدەکە-ئە لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژییەدا ڕێپێوانێکی شەرمەزاری گەورە لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە پاریس، لە ئەوروپا، ئوسترالیا و کەنەدا بە پێشەنگایەتی(بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا) بەڕێوە دەبەن. پێویستە بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکان شەرمەزار بکەن و بە ئیرادەوە هەڵوێست پیشان بدەن تا دادپەروەری بەدەست دێت. هەمووان بانگێشتی بەشداری لە خۆپیشاندان چالاکییەکان دەکەین. ئێمە بەردەوام هەتا دادپەروەری سەردەکەوێت بەردەومین لە چالاکییەکانمان.”

هاوبەشی :