قەسەدە ئەو چوار سیخۆرەی دەستگیر کرد کە بەرپرس بوون لە شەهید کردنی شەرڤاناندا

165
0
هاوبەشی :

قەسەدە ئەو سیخۆرانەی دەستگیر کرد کە بەرپرس بوون لە شەهید کردنی ئەندامی فەرماندەیی ئەنجۆمەنی سەربازی یەپەژە شەرڤین سەردار و هاوڕێکانی.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند: “ئەو تۆرە سیخۆرییەی کە بەرپرس بوون لە شەهید کردنی شەرڤین سەردار و هاورێکانی، دەستگیر کراون”.

وردەکاری ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

“بە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش ئەو تۆرە سیخۆرییەی کە لە ٤ چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێکهاتبوو و بەرپرس بوون لە شەهید کردنی ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەپەژە (ئیمان محمود) ناسراو بە (شەرڤین سەردار) و هاورێکانی جاندا جودی، نوجان ئۆجالان دەستبەسەر کران. هەر سێ شەرڤانەکە لە ١٥ ئەیلولی ٢٠٢٣دا شەهید بوون.

تورە سیخۆرییەکە دانی بەوەدا نا کە بە یارمەتی (میت) دەزگای هەواڵگری دەولەتی تورکی داگیرکەردا ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە. دوای چاودێری ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆرە سیخۆرییە، بە ئۆپراسیونێکی هاوبەش هەر چوار سیخۆرەکە دەستگیر کران.

وردەکاری لەسەر سیخۆرەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا بلاو دەکرێتەوە”.

هاوبەشی :