مەزڵووم عەبدی: لە نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانی یەکگرتوودا.. رژێم پشت بە بژاردەی سەربازی دەبەستێت

200
0
هاوبەشی :

لە نۆڕز پرێس وەرگیراوە

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆشەنگ حەسەن

ئەمڕۆ چوارشەممە، جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، “رژێمی سووریا تا ئێستا پشت بە چارەسەری سەربازی و ئەمنی دەبەستێت و ئەمەش لەم دواییانەدا لە رێگای جموجۆڵەکانیەوە لە دێرەزۆرەوە بەدیکرا”.

لێدوانەکانی عەبدی لە کاتی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆنفرانسی گشتی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتدا هات، کە داوای کردبوو “هەوڵەکانی ئەنجومەنەکە بۆ رێکخستنی ریزەکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی لە سەرتاسەری سووریا چڕتر بکرێتەوە”.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات گوتیشی، “ئۆپۆزسیۆن پەیوەستە بە ئەجێندایەکی دەرەکییەوە هیچ بەرنامەیەکی نییە و چووەتە دەرەوەی هاوکێشەکە”.

جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی ئاماژەی بەوەدا کە “دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان بەرنامەی بەهێزیان نییە بۆ بەرپاکردنی چارەسەرێک و ئیرادەیەکی بەهێز پیشان نادەن بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان ناچار بکەن کۆتایی بە قەیرانەکە بهێنن”.

هاوبەشی :