لە قامشلۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد رێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عە*بد*وڵلا ئ*ۆ*ج*ا*لان بە بەشداری هەزاران کەس لە قامشلۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرێوەچوو.
تورەیی گەل لە بەرامبەر ئاشکرا نەکردنی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عە*بد*وڵلا ئ*ۆ*ج*ا*لا دوای بومەلەرزکەی دریای مارمارا، زیاد بووە.
ئەنجومەنی گەنجانی پەیەدە بۆ پشتیوانی کردن لە هەنگاوی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد” و بۆ پشتیوانی کردن لە زیندانی سیاسی کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیردا دەستیان کردووە بە چالاکی مانگرتن لە خواردن، ئەمرۆ بە بەشداری هەزاران کەس لە قامشلۆ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ڕێکخست.
ڕێپێوانەکە بە بەشداری هەزاران کەس لە دانیشتووانی شاری قامیشلۆ، تلحەمیس و عامودێ، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ئەنجومەنەکان، کۆنگرەی ستار، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یکێتی ژنانی گەنج بەڕێوەچوو، ڕێپێوانەکە لە فوڵکەی سونی دەستی پێکرد.
ڕێپێوانەکە لە فوڵکەی شەهید ڕووبار قامشلۆ گۆڕا بۆ گردبوونەوە. ئەندامی مەجلیسی گەنجانی مەسەدە، وەلا عومەر، قسەی کرد و گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و وتی: “گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەر عە*بد*وڵلا ئ*ۆ*ج*ا*لا گۆشەگیرییە لەسەر گەلەکەمان و هەموو ئەو کەسانەی خاوەنداری دەکەن لە فکر و فەڵسەفەی ڕیبەر ئ*ا*پ*ۆ”.
وەلا عومەر “دووروویی” ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و یاسا ناونەتەوەییەکانی شەرمەزار کرد و داوای لە گەلانی وڵاتپارێز کرد کە لە بەرامبەر سیاسەتی گۆشەگیری دا بێدەنگ نەبن و بێنە مەیدانەکان.
لە چالاکییەکەدا ئەندامی کۆنگرەی ستاری قامشلۆ شاها خەلیل قسەی کرد و وتی: “تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئ*ا*پ*ۆ مسۆگەر دەکرێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان”.
بە دروشمی “بژی بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عە*بد*وڵلا ئ*ۆ*ج*ا*لا” کۆتایی بە ڕێپێوانەکە هێندرا.