کەرکوک، کوردستانی بوونی خۆی سەلماند؟

204
0
هاوبەشی :

کەرکوک، کوردستانی بوونی خۆی سەلماند؟
کەرکوکییەکان هەڵبژاردنیان بۆ دەسەڵات نەکرد بەڵکو ریفراندۆمی کوردساتنی بونیان ئەنجامدا، بردیانەوەش.
پێش ماوەیەکی کەم لە ئێستا، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی دوێنێی راگەیاند، ئەوەی بەلای کوردەوە گرنگ بوو، لە گۆڕنانی گۆڕینی دیموگرافیابوو کە دەولەتی داگیرکەری تورکیا و سەرچەتەکانی پەدەکە وشۆڤینیە بەعسیەکان پیلانیان بۆ دارشتبوو.
ئەو پیلانە بە تەواوی لە گۆڕنرا، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە بەرەی تورکمانی تیرۆریست وسەرچەتەکانی پەدەکە، تەزویریکی زۆریان کردووە، لێ لەگەڵ ئەو تەزویرەش نەیانتوانیوە، زۆرینە بەدەستبهێنن، بەڵام هێشتا مەترسییەکان بوونیان هەیە، مەترسییەکان چین؟
– وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەرچەتەیەکی پەدەکەیە، بەپەلە بانگهێشتی تورکیا کرا لەگەڵ هاکان فیدان کۆبۆوە، کە دیارە لەلایەک بۆ سەرکۆنەکردنی پەدەکەیە و لەلایەکی دیکەوەش دارشتنی پیلانی داهاتوویانە.
– پیلانی داهاتوویان لەسەر دوو تەوەر یا دوو شیمانە دەبێت، پیلانی A و پیلانیB.
١- پیلانیA بریتیە لە دورستکردنی هاوپەیمانێتیەک لە نێوان پەدەکە و بەرەی تورکمانی و عارەبە شۆڤینییەکان و نەوەی نوێ و ئیسلامییە سیاسیەکان(یەکگرتوو و کۆمەڵ) بۆ ئەوەی کورد بێبەش بکەن لە دانانی پاریزگارێکی کورد.
٢- پیلانی B بریتی دەبێت لەوەی ئەگەر نەیانتوانی هاوپەیمانێتیەک دورست بکەن دژی کورد، نانەوەی ئاژاوە و تێکدانی باری ئەمنی شارەکە، ئەویش لە رێگای چەتەکان پەدەکە و تیرۆریستانی بەرەی تورکمانی و داعش.
– مەترسی سێیەم، بازاڕکردنی یەکێتیە بە کەرکوک لەگەڵ دەولەتی داگیرکەری تورکیا، ئەم مەترسییە جدییە، چونکە یەکێتی ئێستا بە خوێندنەوەی باکگراوندی کەسێتی قوباد، سڵ ناکاتەوە بۆ رازیکردنی دەوڵەتی تورکیا ئەگەر تاوان ئەنجام بدات و کەرکوک بخاتە بازاڕی هەراجکردن.
ئەوەی جێگای باسە، کەرکوکییەکان دەنگیان دا بە یەکێتی، سێ هۆکاری سەرەکی بوو:
– کەمتر خراپترینیان هەڵبژارد بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیی تورکیا و سەرچەتەکانی پەدەکە وعارەبە سۆڤینییەکان.
-پشتیوانی کەجەکە و تەڤگەری ئازادی بۆ کەرکوکیەکان تا دەنگ بدەن بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیی گۆڕینی دیموگرافی. ئەم خالە خاڵێکی هەرە جەوهەری بوو.
– دەنگیاندا بۆ تۆڵەکردنەوە لە بکەرانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر، کە سەرچەتەکانی پەدەکە لە ٢٠١٧ ئەنجامیدا. کەرکوکییەکان سەلماندیان کە ئەوان هۆشیارن، دەزانن کێ بکەری سەرەکی کارەساتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بوو.
جێگای باسە، نابێت رۆڵی ئێران و بەرژەوەندییەکانی لە عێراق و خودی حکومەتی عێراق کە شیعەکان بەڕێوەی دەبەن، نادیدە بگیرێت. بۆیە ئەوەی سەروە کە باسمان لێوەکردووە، ئەگەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان، مەرج نییە سەربگرێت بە هۆی بوونی کارەکتەرێکی سەرەکی ئێران و شیعەکانی عێراق.
بەداخەوە ئەمەریکا وەکو هەموو جارێ وەک تەماشاکەر بووە، هەر ئەوەش هۆکاری بەهێزبوونی دەستی هەردوو کۆماری ئیسلامی سیاسی، تورکیا وئێرانە لە عێراقدا.
ئەوەی گرنگە ئەو هەڵبژاردنە ریفراندۆمێکی هەقیقی بوو بۆ سەلماندنی کوردستانی بوونی کەرکوک. لە گاڵتەجاڕیی ریفراندۆمی ئاکەپە- پەدەکە لە ٢٠١٧ کەرکوک لەدەستدرا، لەو ریفراندۆمەی دوێنێ، کوردستانی بوونی خۆی سەلماندەوە.
ماوەتەوە فاکتەری کات کە لە ئایندەدا، رووداوەکان ئاشکرا دەکات کە، بە چ ئاراستیەک دەڕوات.

هاوبەشی :