98
0
هاوبەشی :

 

زیندانیانی ژن جەختیان کردەوە، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت ژیانێکی بە بێ رێبەرایەتی بسەپێنێت و لەو رووەوە رایانگەیاند، ” لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی ئێمە هەموو شوێنێک دەکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان”.

چالاکی مانگرتن لە خواردن کە بە داواکاری ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن زیندانیانەوە دەستیپێکراوە، پێیناوەتە رۆژی ٢٢یەمینەوە.

زیندانیان لە زیندانی داخراوی ژنانی تارسوسیش بەشدارییان لە هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” کردووە و لە ٢٧ ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبرەوە مانیان لە خواردن گرتووە. زیندانیان لە پەیامەکەیاندا ئەوەیان خستووەتەڕوو کە لە قۆناغێکی لەم جۆرەدا دەستپێکردنی هەڵمەتەکە گرنگە.

لە پەیامەکەدا هاتووە، ” لە سەرەتادا بە گەرمی سڵاو لە هەموو خۆڕاگرانی چیا، زیندان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. ٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان لە سەرۆکایەتی، لە شەهیدانی شۆڕش، لە هەموو هاوڕێیانمان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. ئێمە لەو بڕوایەداین کە ساڵی ٤٦ەمین دەبێتە ساڵی ئازادی سەرۆکایەتی و هەموو گەلانی بندەست.

ئەو هەڵمەتەی بە دروشمی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” دەستیپێکراوە، بۆ ئەم قۆناغە واتا و گرنگیەکی زۆری هەیە. هەربۆیە ئێمە دەزانین ئەو گۆشەگیریەی لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت، ئەمڕۆ کاریگەری لە هەموو شوێنێک و ئەو ناوچانە کردوە، کە کورد تیایدا دەژین. دەیانەوێت ئێمە لەگەڵ ژیانێکی بە بێ رێبەرایەتی رابهێنن. بۆ ئەوەش نزیکەی ٣ ساڵە سەرباری ئەوەی هیج زانیارییەک لە بارەی سەرۆکایەتیەوە بەردەست نییە، دەوڵەت ئەوە دەسەپێنێت کە ئێمە ئەوە قەبوڵ بکەین. با هەموو کەس باش بزانێت کە ئێمە ئەو دۆخە بە هیچ جۆرێک قەبوڵ ناکەین و ئێمە بەردەوام لە دژی ئەو سەپاندنە خۆڕاگری دەکەین.

لەمڕۆدا گۆشەگیری رەها کە لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت بە سیاسەتێکی نەرمبڕانە لە هەموو زیندانەکان و لە دەرەوە بڵاوبووەتەوە. دەخوازرێت کە هەناسە لەبەر کورد ببڕدرێت. بەڵام ئەوانەی ئەو دۆخە دەهێننە ئاراوە با باش بزانن، کە وەک چۆن دەیانەوێت هەموو شوێنێک وەک ئیمراڵی لێبکەن، لە دژی ئەوەش ئێمە هەموو شوێنێک دکەینە گۆڕەپانی بەرخودان، لەبەر ئەوەی ئێمە بۆ ئەو بەرخودانە ئیلهام لە ئیمراڵی وەردەگرین.

لەبەر ئەوە ئێمە وەک زیندانیانی پەکەکە و پاژک لە زیندانی تارسوس بەو بڕیاردارییەوە بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەین. لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە دەستمان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن بە شێوەی نۆرەیی کردووە. لە بەرامبەر گۆشەگیری دژوار و دیلبوونی سەرۆکایەتی، لە بەرامبەر ئازادنەکردنی زیندانیانی نەخۆش، لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوە و هەڵپەساردنی وادەی ئازادکردنی زیندانیان و لە دژی زیندانە تاکەکەسیەکانی جۆری وای و ئێس ئێمە هەلوێستی خۆمان دەردەبڕین. داوا لە هەموو بنەماڵەکان و گەلەکەمان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو کردوانە دەنگی بەرخودان هەڵبڕن و هەڵسنە سەرپێ”.

هاوبەشی :