لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی یەنەكە لە كەركوك:بەپێی ئەنجامەکان پۆستى پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبێت
ستێرك تیڤی
لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی یەنەكە لە كەركووك ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی بەشداریی ٦٥% بوو، ئەمەش چاوەڕوانكراو بووە، دەشڵێت: بەپێی ئەنجامەکان پۆستى پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبێت.
کاتژمێر ٦ی ئێوارەى ئەمڕۆ دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆتایی هات و لەئێستادا جیاکردنەوەى دەنگەکان بەردەوامە.
شێرزاد سەمەد، لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی یەنەكە لە كەركووك بۆ ڕۆژنیوز وتی: ڕێژەی بەشداریی ٦٥% بوو، ئەمەش چاوەڕوانكراو بوو.
ئاماژەی بەوەشدا، كە هاوپەیمانێتیی كەركووك هێز و ئیرادەمانە شەش كورسی بەسەرەوەی بەدەستهێنانەوە
بەرپرسەکەى یەنەکە جەختیشی کردەوە كە پۆستی پارێزگاری كەركووك بۆ كورد دەبێت.