تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە- ئەوروپا ) داوای بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی ٢٣ی کانوونی یەکەم کرد
تەژەکە- ئەوروپا داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ٢٣ی کانوونی یەکەم کرد کە بە دروشمی ‘لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠٢٤ پاریس لە تاریکیدایە، کوا دادپەروەری’ بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:”یەکێک لە هەڤاڵانی سەرەتایی ڕێبەرایەتیمان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد، سارا (ساکینە جانسز)، وەرگێڕی تێکۆشانی گەلێکی نکۆڵیلێکراو، ڕووخساری دونیای ئەم گەلە ڕۆژبین (فیدان دۆغان) و شۆڕشگێڕی بزووتنەوەیەک کە بەردەوامی بە گەنجی ماوەتەوە ڕۆناهی (لەیلا شایلەمز) ١١ ساڵ لەمەوبەر تیرۆرکران، دیسان برینمان کولایەوە، بەڵێنی لێپرسینەوەمان داوە، ساڵێک لەمەوبەر لە پاریس دیسان یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا)، هونەرمەند میر پەروەر (مەهمەت شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی ئازیزمان عەبدولڕەحمان کزڵ لە پاریس کوژران.”
لە درێژەی بەیاننامەکەدا باسکراوە :”کات و شوێنی هەر دوو کۆمەڵکوژییەکە، پرۆفایلی بکوژەکان، نوێنەرایەتی ئەو هەڤاڵانەمان کە کراونەتە ئامانج، هەروەها ژمارەیان نیشان دەدات کە ئەنجامدەری ئەم کۆمەڵکوژییە دەوڵەتی تورکە، وەک لە ساڵی ٢٠١٣دا سێ پێشەنگی تەڤگەری ژن و ئازادیی کورد، لە کەسایەتی ئەواندا هێڵ و ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژن بە ئامانج گیران، لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد، هەڤاڵمان ئەڤین گۆیی، تیرۆرکرا، لە سەردەمێکدا کە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” جیهانی بووەوە، هێرش کرایە سەر ئەڤین گۆی ئازادیخواز کە لە دژی تاریک پەرەستی داعش گیانی خۆی کردبووە قەڵغان، وەک سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی، سێڤێ، فاتمە، پاکیزە، هەڤرین خەلەف و ناگیهان ئەکارسەل. هەروەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٣دا لەکەسایەتی ڕۆژبین دیپلۆماسی کورد و لە کەسایەتی ڕۆناهیدا دینامیکیترین لاوانی کۆمەڵگا کرانە ئامانج، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە کەسایەتی میر پەروەردا کەلتوور و هونەری کوردی کرانە ئامانج ولەگەڵ هێرشی سەر عەبدوڕەحمان کزڵ، هێرشێک کرایە سەر کۆمەڵایەتی بوون و وڵاتپارێزی کوردستان، کە ئەم تێکۆشانە لەسەر پێ ڕادەگرێت.”
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرا کە ڕووبەڕووی بەردەوامی پیلانێکی مێژوویی دەبنەوە و باس لەوەشکرا:”لە یەکەم کۆمەڵکوژی پاریس، کوردان هەموو بەڵگەکانیان خستە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا و نیشانیان دا کە ئەو کۆمەڵکوژییە لە ڕێگەی میت کراوە. و کردارەکەش خودی دەوڵەتی تورکە، بۆیە مافی دەوڵەتی فەرەنسا ئەوە بوو کە هەڵوێستێک بە پێی بەهاکانی خۆی نیشان بدات، ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات، حوکم لەسەر دەوڵەتی تورک بدات، ماوەی ١٠ ساڵە، داواکاری دادپەروەری گەلی کورد پشتگوێ خراوە و بووەتە هۆی دووبارە بوونەوەی کۆمەڵکوژیی.
لە یەکەم ساڵیادی تیرۆرکردنی ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزڵدا هەمان هەڵوێست نیشان دەدرێت. لەوەش زیاتر، دۆسیەی کۆمەڵکوژییەکە بە سیاسیی تۆمار نەکراوە، بەڵکوو وەک هێرشێکی شەخسی لەلایەن فەرەنسییەکی نەخۆش و ڕەگەزپەرستەوە نیشاندراوە. ئەوەی پەیوەندی بە وتەی ‘نهێنی دەوڵەت’ ــەوە ببێت، پەیوەندیی بەرژەوەندییانەی نێوان دەوڵەتەکانە. بۆیە پێویستە حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا دەستبەجێ پەردەی ‘نهێنی دەوڵەت’ لەسەر کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس هەڵبگرن و دۆسیەی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس بە کوشتنی سیاسی پێناسە بکەن و ڕادەستی داواکاریی دژە تیرۆر بکەن.
ئێمە ماوەی ١١ ساڵە بەردەوام لە مەیدانەکان بووین. تێکۆشانمان هەنگاوێکی نوێ بوو لە مێژووی کوشتنی سیاسی لە فەرەنسا. بە شێوەیەک کە لە هیچ حاڵەتێکی کوشتنی سیاسیدا نەبینراوە، ئەنجامەکانی بە هەمان شێوەی هۆکارەکانی کۆمەڵایەتی بوون، بە دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس، توڕەییمان زیاتر بوو.”
چالاکییەکانی لێپرسینەوە
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، کە لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سێ شۆڕشگێڕ، هونەرمەند و وڵاتپارێزی کورد، بە هەمان ئیرادە لە گۆڕەپانەکەدا دەبن و گوتراوە:”لە ٢٣ی کانوونی یەکەم سەرەتا لە پاریس بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا، لە هەموو وڵاتێکی ئەوروپادا، بە دروشمی ‘لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠٢٤ پاریس لە تاریکیدایە، دادپەروەری لە کوێیە’ بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان، نیشان دەدەین کە دەوڵەتی تورک ناتوانێت لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی ئەنجام بەدەست بهێنێت، سەرەڕای ئەوە ژن و گەلی کورد هەرگیز سازش لەسەر هەڵوێستەکانیان ناکەن.”
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بەڵێنی لێپرسینەوە لە تیرۆرکردنی ساراکان هەتا ئەڤینەکان دووبارە کرایەوە و گوترابوو “تۆڵەی ئێمە شۆڕشی ژنان دەبێت، لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لەگەلی کورد و ژنان، دۆستان، ڕێکخراوەکانی ژنانی کورد و ئازادیخوازان کراوە بەشداری چالاکییەکان بن.
بەرنامەی چالاکییەکان
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بەرنامەی چالاکییەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:
“٢٢ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٣”
ئەڵمانیا
شتوتگارت
کاتژمێر ١٦.٠٠
شوێن: Königstraße
٢٣ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٣
فەرەنسا
پاریس
کاتژمێر ١١.٠٠
شوێن: گار دو نۆرد
مارسیلیا
کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: کانبیێر
تۆلۆز
کاتژمێر ١٥.٠٠
شوێن: وێستگەی میترۆی ژان جۆرێس
ستراسبۆرگ
کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: پلەیس دی لا گار
ئەڵمانیا
فرانکفۆرت
کاتژمێر ١٤.٠٠
شوێن: فرانکفۆرت HBF
دوسێلدۆرف
کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: DGB Haus
هانۆڤەر
کاتژمێر ١٤:٠٠
شوێن: هانۆڤەر HBF
هامبۆرگ
کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: ستێرنشانزی/ڕۆت فلۆرا
دارمشتات
کاتژمێر ١٤.٠٠
شوێن: لویزنپلاتز
ساربروکن
کاتژمێر ١٥.٣٠
شوێن: گەلەری ئەوروپا
سویسرا
سەنتەری شاری زیوریخ
کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: تۆربیننپلاتز 13
هۆڵەندا
ئەمستردام
کات: ١٢:٣٠
شوێن: لیدسێپلین
بەلجیکا
برۆکسل
کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: گار سێنتڕاڵ
نەمسا
ڤییەنا
کات: کاتژمێر ١٥.٠٠
شوێن: شوارزنبێرگ پلاتز