حسێن حاجی هاوسەرۆکی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیی (پادێ) داوای لە خەڵکی شنگال کرد کە خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆیان بکەن.

187
0
هاوبەشی :

حوسێن حاجی لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: سڵاو و ڕێز دەنێرم بۆ گەلەکەمان، پێویستە شنگالییەکان بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و بچنە بنکەکانی دەنگدان، ڕێگە نەدەن دەنگیان بسووتێت، بۆ ئەوەی خزمەتی کەسانی دیکە نەکەن.

هاوسەرۆکی پادێ باسی لەوەش کرد، دەنگ بدەن بە کەسێک کە جێگای متمانە بێت، لە چیاکان ماوەتەوە و شەڕی کردووە، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی شنگال بە شێوەیەکی ڕاست بکەن، بچنە جێگای بڕیاردان، دەبێت ئەمڕۆ ئێمە خاوەندارێتی لە خۆمان و شنگال بکەین، بۆ ئەوەی ئیتر مافی ئێزدییەکان نەخورێت.

هاوبەشی :