ئامانج و خەمی تەڤگەری ئازادی گەورەیە و دەستمان لە بەرژەوەندی تایبەتی و خێزانی هەڵگرتووە،باکیشمان بە مردن نیە

198
0
هاوبەشی :

هیچ حزب و لایەنێک ئەوەندەی تەڤگەری ئازادی فشاری نێودەوڵەتی و ناوخۆی دەسەڵاتی باشوری لەسەر نیە، بەڵام ئێمە خاک و نیشتیمان و نەتەوە ناکەێن بە قەڵغانی پاراستنی خۆمان،لە هیچ ململانێیەک بەکاریان ناهێنین،ئەو دوو شتە لای ئێمە جێگیرە، لەبری ئەوە خۆمان کردووە بە قەڵغان و لەکوێدا بزانین پیلان لەدژی گەل و نیشتیمانمان هەیە ئێمە هەڵوێستی خۆمان دەبێ و لە ململانێی ناوخۆییشدا لەپاراستنی ڕێبازی شەهیدان و مافی خەڵک سازش لەسەر بچوکترین شت ناکەین.ناکەوینە تەڵەی هیچ حزب و لایەنێکیشەوە..
هەرچی حزبی باشوورە سیخوڕیمان لەسەر بکەن بۆ ووڵاتانی داگیرکەر و جی پی ئێس بۆ خۆمان و ماڵ و منداڵیشمان دانێن، ئێمە ئامادەنین بۆ هیچ ووڵاتێک ناوی یەک کورد ئاشکراکەین و زانیاری لەسەر منداڵێکی کورد بە دوژمن بەین..!!
ئامانج و خەمی ئێمە گەورەیە و دەستمان لە بەرژەوەندی تایبەتی و خێزانی هەڵگرتووە،باکیشمان بە مردن نیە..
داگیرکەرانیش بەمە هاربوون..!!
دیقەتی دووا نیگای ئەو شەهیدە بەن و تێبگەن کە چی لە ئێمە دەوێ!! لەوەش تێبگەن کە ئەم فیدای خاک و نیشتیمان بووە نەک حزب و کەس و لایەن! ئەو لەسەر کوردبوونی شەهیدکراوە،بەلای دوژمن،و داگیرکەرانیشەوە گرنگ نەبووە کە ئەو موسڵمانە یان هەر باوەڕیەکی تر، بەڵکو ئەوە بەس بووە کە کوردە و ئەوانیش بە مەبەستی قڕکردنی کورد و داگیرکردنی خاکەکەی سەری ئەمیان لێکردەوە!
مەعاویەش قسەیەکی هەبوو دەیووت؛
الصلاة وراء علي اتم ، والاكل عند معاوية ادسم ، وترك حرب اسلم…

هاوبەشی :