لە کەرکووک و تەواوی پارێزگاکانی عێراق، دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، لە بەغداد هێرشكرایە سەر بنكەیەكی هەڵبژاردن

133
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ شەممە، ١٦ دێسەمبەری ٢٠٢٣ لە کەرکووک و تەواوی پارێزگاکانی عێراق، دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، لە بەغداد هێرشكرایە سەر بنكەیەكی هەڵبژاردن

لە هەڵبژاردنی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، یەک ملیۆن و دوو هەزار و ٣٩٣ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٥٧ هەزار دەنگدەری هێزە ئەمنییەکان لە ٢٦ بنکە و ١٣٥ وێستگەی دەنگدان لە سنووری کەرکووکدا دەنگ دەدەن.

بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ١٥ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ١٣٥ دەنگدەر، مافی دەنگدانی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، کە یەک ملیۆن و ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دەنگدەریان، کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی ١٥ کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە چوارچێوەی ١١ لیست و هاوپەیمانێتییدا دەکەن.

لە پارێزگای كەركووك، ٢٤٥ كاندید كە پێكدێت لە ٦٧ژن و ١٨٧ پیاو كێبڕكێی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ دەكەن بۆ دەستەبەركردنی كورسییەكی
ئەنجوومەنی پارێزگا.

هەر ئەمڕۆ لە بەغداد میدیا عێراقییەكان بڵاوییان كردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوچەی سەدری بەغدا شۆفێرێكی توكتوك نارنجۆكێكی دەنگی هەڵداوەتە بنكەی كادحین لە ناوچەی سەدر لە بەغدا.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، دواتر هێرشبەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە و ڕەوانەی یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا.

هاوبەشی :