بنەمالەی ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن داواکارییان پێشکەش کرد

161
0
هاوبەشی :

بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تری ئیمراڵی، داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتیی بورسا و بەرێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی ئاسایشی بالای لقی (ف)ی ئیمراڵی لە ژێر کۆشەگیریەکی سەختدایە و هیچ زانیارییەک لەسەری نادریت. برای ڕێبەری گەلی کورد محەمەد ئۆ•جا*لا•ن و مەزڵوم دینچی پارێزەر بۆ ئەوەی چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت، داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

عومەر خەیری کونار، حەملی یڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش لە لە زیندانی ئیمراڵی دەستبەسەر کراون. عەلی کونار برای عومەر خەیری کونار، پۆلات یڵدرم برای حەملی یڵدرم و مەلیحە چەتین خۆشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەی چاویان بە براکانیان بکەوێت داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

بە بیانوی “سزای دیسیپلین” ڕیگری دەکریت لە چاوپێکەوتن لەگەل ڕێبەری گەلی کورد و ٣ زیندانی تر. سەرەرای هەموو ئەو داواکاری و نارەزایەتیانە، هۆکاری سزاکان و ژمارەی دۆسییەکان نادرێت بە پارێزەران.

هاوبەشی :