پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی ئوستراڵیا چاریهما کالیاندا بەشداری لە چالاکی ‘رۆژی جیهانی کتێبەکانی ئۆجالان’ کر

170
0
هاوبەشی :

 

پەرلەمانتارێکی ئوستراڵیاش بەشداری لە هەڵمەتەکەدا کرد

پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی ئوستراڵیا چاریهما کالیاندا بەشداری لە چالاکی ‘رۆژی جیهانی کتێبەکانی ئۆجالان’ کرد و کتێبی دەیڤید گرەیبەری خوێندەوە.

لە ئوستڕالیا پارتی کرێکاران (ئەی ئێڵ پی) لە دەسەڵاتدایە و پەرلەمانتاری بازنەی سیدنی ئەو پارتە چاریهما کالیاندا لەپێناو چارەسەری سیاسی و دیموکراتیکی پرسی کورد داوای کرد کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی ئوستراڵیا چاریهما کالیاندا بەشداری لە چالاکی ‘رۆژی جیهانی کتێبەکانی ئۆجالان’ کرد و پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە: “من بەشی ١٥یەمینی کتێبی ‘وەک بیرمەندێک لەبارەی یەکانگیری تیۆری و پراتیکی ئۆجالان’ دەخوێنمەوە کە لەلایەن چالاکوان، بیرمەند و کۆمەڵناسی ئەمریکی دەیڤید گرەیبەرەوە نوسراوە. دەمەوێت لەبارەی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالانەوە چەند شتێک بخەمەڕوو. زۆر بەرهەمی لە چەندین بەرگدا هەیە، بەڵام جگە لە کوردەکان جیهانی دەرەوە بۆ تێگەیشتن لەو بەرهەمانە تووشی دژواری دەبن.

بە تایبەتی لە ماوەی زینداندا بە وتارەکانیەوە لە بارەی میکانیزمی دیموکراسی راستەوخۆ تا ئەگەری دروستبوونی کۆمەڵگایەک کە پشت بە فیزیای کوانتۆم دەبەستێت و جیهانێکی فرە توێژ، یەکانگیری تیۆری دەبینرێت کە ناتوانرێت لە پۆلێنکردنەکانی ئێستای رۆشنبیراندا بخوڵقێندرێت. قورسایی خستە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەموو ئەو نوسینانەی لەناو هەلومەرجی بەو جۆرەدا نوسی کە رێگەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی نییە، وەک کەرستەی لێکۆڵینەوەش تەنیا سوودی لە سێ کتێب وەرگرتووە، کە رێگە دراوە پارێزەران ناوە ناوە پێی بگەیەنن. ئەوە دۆخێکی سەرنجڕاکێشە. هەروەها رێگەی پێدراوە کە ئەو تێڕوانینانە لە بەردەم دادگادا بخاتەڕوو کە تیایدا بە خیانەت لەو وڵاتە تۆمەتبارکرابوو.

جگە لە هەندێک بازنەی تایبەتی توندڕەو، کە ئەو بەرهەمانەی پشتگوێ دەخەن، زانایانی دیکە پەیوەست بوون بە ئەندێشە و بیرۆکەکانیەوە. لە رێگەی ئەم گوتارەشەوە هەوڵ دەدەم ئەوە هەڵبسەنگێنم”.

هاوبەشی :