درۆنێکی بۆمب هەڵگر لە هەرێمی زاپ خرایە خوارەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویکردەوە، سەنگەرەکانی گەریلا لەلایەن سوپای تورکەوە بە چەکی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی بۆردوومانکراون و ڕاشیگەیاند، درۆنێکی بۆمب هەڵگر لە زاپ خرایە خوارەوە.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە نێوان ١٠ بۆ ١٣ی کانوونی یەکەمدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
“لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ؛
لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا، درۆنێکی بۆمب هەڵگر لە کاتی هێرش بۆ سەر سەنگەرەکانمان، لە ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم خرایە خوارەوە.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە بە چەکی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ ئەنجامی داون؛
ڕۆژی ١٠و ١١ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێ جارێک بە چەکی قەدەغەکراو و ١١ جار بە گازی کیمیایی بۆردومان کران. دواتر ئاشکرا بوو ئەو گازە کیمیاییانەی کە بەکارهێنراون ڕەنگیان سوورە.
لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە هەرێمی زاپ بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
١١ و 12 و 13ی کانونی یەکەم لە هەرێمی مەتینا گوندی دەرگەل، گوندی بەشیلی 5 جار هێرش ئەنجامدراوە، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی شێخ ناسر جارێک، لە هەرێمی خاکورک گۆڕەپانی گۆشین، شەهید شەریف و شاخی ڕۆستێ 8 جار، لە گارێ دۆڵی مێرانێ، خێرێ، کانیسارکێ و زەنگلێ ٦ جار واتە بە گشتی ٢٠ جار ئەو شوێنانەبە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراوە.
هەرێمەکانی زاپ، ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل، مەتینا و خاکورک تۆپباران کران.