لە ئیستەنبوڵ ئێشکگری دادپەروەری دژی گۆشەگیری دەستی پێ کرد

190
0
هاوبەشی :

خزمی زیندانیان بە پێشەنگایەتی (مە توای دەر)، ئێشکگریی دادپەروەریان لە ئیستەنبوڵ دژی گۆشەگیری دەست پێ کرد.

کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیانی مەڕمەڕە، لە چوارچێوەی کەمپەینی “ئازادی بۆ عە/بد\وڵا ئۆ*جا*لا*ن، چارەسەر بۆ پرسی کورد” لە تەلاری دەم پارتی لە باگجیلاری ئیستنەبوڵ ئێشکگری دادپەوەری دەست پێ کرد. لە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکەدا، چەندین ڕێکخراو و دامەزراوە و کەسێتییەکان ئامادەبوون.

سەرەتا هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیستەنبوڵ، موراد کاڵماز قسەی کرد و ڕایگەیاند، بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان دەستیان بە چالاکییەکە کردووە، گوتی: “داواکاری سەرەکی ئێمە ئازادی جەستەیی بەڕێز عە/بد\وڵا ئۆ*جا*لا*ن. بەڕای ئێمە چارەسەرنەکردنی پرسی کورد و سیاسەتەکانی شەڕ پەیوەندی بە گۆشەگیریی بەڕێز ئۆجالانەوە هەیە. تا ئێشکگری لانەبرێت، شەڕ کۆتایی نایەت”.

یەک لە خزمانی زیندانیان و چالاکوانی ئێشکگری، فینجە ئاکمان، ئاماژەی بەوە کرد، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عە/بد\وڵا ئۆ*جا*لا*ن کاریگەری لەسەر ڕۆڵەکانی ئێمەش دەکات.

یەک لە چالاکوانەکان، کومری ئاکگول، ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عە/بد\وڵا ئۆ*جا*لا*ن ئەنجام بدرێت. بانگەوازی لە (سی. پی. تی.) کرد ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، دووپاتی کردەوە، تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەن.

هاوسەرۆکی (مە توای دەر)، دیلەک دەمیر، دەقی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ئاماژەی بەوە کرد زیندانییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عە/بد\وڵا ئۆ*جا*لا*ن و چارەسەری پرسی کورد دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

دەمیر لە درێژەدا ڕایگەیاند، گۆشەگیری ئیمراڵی لە هەموو زیندانەکان بڵاوبۆتەوە، گوتی: “بانگەواز دەکەین گۆشەگیری لە ئیمراڵی و زیندانەکانی کوردستان و تورکیا کۆتایی بێت”.

لەکۆتاییدا بانگەوازکرا هەمووان پشتگیری لە چالاکییەکە بکەن و گوێ لە داوای زیندانییە مانگرتووەکان بگیرێت، دەڵێت: “ئێمە لەگەڵ زیندانیان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و چارەسەرکردنی دیموکراتیانە و ئاشتیانەی پرسی کورد، ئێشکگری دادپەروەریمان دەست پێ کردووە”.

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی “بژی بەرخۆدانی زیندانەکان” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و چەپڵەڕێزان کۆتایی هات.

چالاکییەکە ڕۆژانە لە کاژمێر ١١:٠٠ تا ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت و هەر ڕۆژ لە ناونیشانێکی جیاواز ئەنجام دەدرێت.

هاوبەشی :