چالاكوانانی بەریتانیا بەشداری ئێشگری ئازادی هەفتەی ٥٩٩هەمینی ئازادی فیزیكی ڕێبەر ئاپۆ دەكەن
جالاكی ئێشکگریی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان لە هەفتەی ٥٩٩هەمیندایە.
چالاکیی ئێشکگری لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی رێبەری ئازادیعەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت لە هەفتەی ٥٩٩هەمیندا بەردەوامە.
ئەم هەفتەبەشداری چوار ھەڤاڵ لە بریتانیا لە سەر ناوی جڤاکی ئازاد. ئێشگری ئازادی سەرۆکایەتی لە بەرامبەر پارلمانی ئەرووپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرانسە بە مەبەستی پشتیوانی لە کەمپەینی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامی پێدەدرێت. ئەو دەستە چالاکوانانەی بەریتانیا ئێشکگریی ئەم هەفتەیەیان وەرگرتوە، بریتین لە زەردەشت ھەورام ، ھێرش ڕەئووف ، باران بالەبان ، عیسمەت ئاریس ، ئەم چالاكوانانە لە ١٠ تا ١٧ دێسەمبەری ٢٠٢٣ بەشداری چالاکی دەبن .
ئێشگری ئازادی سەرۆکایەتی لە بەرامبەر پارلمانی ئەرووپا لە ٢٥-٦-٢٠١٢ دەستی پێکردوە . تا ئێستا ٥٩٨ گرووپ لە وەڵات و ڕێکخراوانی جیاواز بۆ ماوەی ٤١٨٤ ڕۆژ بەشداری چاڵاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوونە .
چالاکیى ئێشکگری بۆ “ئازادیى ئۆجالان” هەموو ڕۆژێک لە بەیانییەوە تا ئێوارە لەبەردەم تەلاری ئەنجوومەنى ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا راگەیاندراو و برۆشوور بڵاودەکرێنەوە و هاووڵاتییان و چالاکوانان و کەسایەتیەکان لە ئامانجی چالاکییەکەیان و مەبەستی چالاكیەكەیان ئاگادار دەکەنەوە.