بە بەشداری تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا لە لەندەن و پێنج شاری تر، ئازادیخوازان و دۆستانی گەلی كورد چالاكی خوێندنەوەی كتێبەكانی ڕێبەر ئ*ۆ*جا*ل*ان بەڕێوە برد

207
0
هاوبەشی :

بە بەشداری تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا لە لەندەن و پێنج شاری تر، ئازادیخوازان و دۆستانی گەلی كورد چالاكی خوێندنەوەی كتێبەكانی ڕێبەر ئ*ۆ*جا*ل*ان بەڕێوە برد

لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادی بۆ ئ*ۆ*جا*ل*ان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” دوێنێ یەك شەممە ١٠\١٢\٢٠٢٣ بە بەشداری تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا لە لەندەن و پێنج شاری تر، ئازادیخوازان و دۆستانی گەلی كورد یەكەم ڕۆژی چالاكی خوێندنەوەی كتێبەكانی ڕێبەر ئ*ۆ*جا*ل*ان دەست پێكرد، ئەم چالاكیانە لە ڕۆژی مافی مرۆڤدا لە زۆر ناوەندی جیهانی بەڕێوەچوو. لە چالاکیەکاندا چەند بەشێک لە کتێبەکانی رێبەر ئ*ۆ*جا*ل*ان
خوێندنرانەوە، گفتوگۆ لەبارەی ئەندێشەکانی کران و داوای ئازادی جەستەیی ئەو خرایەڕوو.

بەبۆنەی رۆژی ١٠ی کانونی دووەم/ دیسەمبر “رۆژی کتێبەکانی ڕێبەر ئ*ۆ*جا*ل*ان” کە لە سەرتاسەری جیهان راگەیەندراوە، لە زۆر ناوەند بەتایبەتی لە بەریتانیا ،ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیتالیا چەندین. شوێنی ترنچالاکی سازکران و چەند بەشێک لە پارێزنامەکانی رێبەری گەلی کورد خوێندرانەوە

هاوبەشی :