٤٧ رۆژە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پارتییەوە رفێندراوە

196
0
هاوبەشی :

٤٧ رۆژە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پارتییەوە رفێندراوە

پاش تێپەڕبوونی ٤٧ رۆژ بە سەر رفاندنی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبیی ئاژانسی رۆژنیوز لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، بەڵام هەتا ئێستا چارەنووسیی ئەو رۆژنامەنووسە دیار نییە.
سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبیی ئاژانسی رۆژ نیوز، لە ١ـی تشرینی یەکەمەوە، بۆ سەردانی خێزانەکەی و بەشدارییکردن لە پرسەی باوکی چووبووە رۆژئاوای کوردستان، دوای گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان، لە دەروازەی فەرمیی فیشخاپوورەوە، لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە دەستگیر و بێسەروشوێنکراوە.
پاش شەش رۆژ لە رفاندنی سلێمان ئەحمەد، شەوی ٣٠ی تشرینی یەکەم ئاسایشی پارتی لە دهۆک بۆ بەلاڕێدابردنی رایگشتیی و هاوشێوەی چالاکوانان و رۆژنامەوانانیی بادینان سزای بەسەردا بسەپێنێت، رایگەیاند، دەستگیرکردنی سلێمان ئەحمەد پەیوەندی بە کاری رۆژنامەوانییە نییە، ئاژانسی رۆژ نیوز هەموو ئەو تۆمەتانەی پارتی رەتکردەوە، هەتا ئێستاش رێگە بە پارێزەرانیشی نادرێت چاویان پێبکەوێت.

هاوبەشی :