بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر بە جۆشێکی بەرزەوە کۆنگرەی سێیەمی خۆی بەست
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و بە دروشمی “خۆت بەڕێکخستن بکە، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکە” سێهەمین کۆنگرەی خۆیان بەڕێوەبرد.
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) کە ڕێکخستنی چەترئاسای گەنجانی کوردستانە لە ئەوروپا، بە بەشداری هەزار کەس لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا، هۆڵەندا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا، سێهەمین کۆنگرەی خۆی لە پایتەختی فەرەنسا، پاریس بەڕێوەبرد. گەنجان لەکەسایەتی شەهید دیدار هارون، شەهید بەرخۆدان چیاگەر، شەهید باران ماوا و شەهید تاڤین تێکۆشین و هەموو شەهیدانی شۆڕش بە خولەکێک بێدەنگی دەستیان بە کۆنگرە کرد.
لە کۆنگرەی سێەمیندا کە لەژێر دروشمی “خۆت بەڕێکخستن بکە، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکە”بەڕێوەچوو، گەنجانی شۆڕشگێڕ و بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان لە ئەوروپا، گەنجانی دیموکراتیک، شۆڕشگێڕ، وڵاتپارێز، چەپ و سۆسیالیست بەشدار بوون.
پاش خولەکێک لە ڕێزگرتن، ڕۆژنامەنووس سەفکان کۆبانێ دەستی بەقسەکردن کرد و وتەیەکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بەبیرهێنایەوە کە گوتبووی”بە گەنجیەوە دەستمان پێکرد و بە گەنجیەوە سەردەکەوین.”
کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، لە سایەی تێکۆشانی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، گەنجان بوونە خاوەن ناسنامە و ژیانێکی ئازاد، و ئاماژەی بەوەدا ئەو گەنجانەی دوورن لە ڕێکخستن لەژێر کاریگەری شێوازە تایبەتەکانی شەڕی دوژمندان و ڕۆژ بە ڕۆژ لە واقیعی خۆیان دوور دەکەونەوە. کۆبانێ وەبیری هێنایەوە کە تەنها چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و ڕایگەیاند کە لە دەوری پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە لە هەموو بوارەکاندا ڕێکخستن لەسەر ژیانی ئازاد و تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان پەرەی پێ بدرێت.
هەروەها گەنجانی ئەندامی تەجەشە ڕوونی دەکەنەوە کە هەموو ئەو چالاکییانەی تا ئێستا بە سەرپەرشتی ڕێکخستنی گەنجان ئەنجام دراون بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووە و ئاماژەیان بەوەدا کە بە ئیرادە کۆنگرەکەیان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕزگاری کوردستان کۆنگرەی سێەمیان دەست پێکردووە.
هەروەها گەنجان ڕایدەگەیەنن کە سیستەمی سەرمایەداری کەوتووتە ناو پرۆسەی خنکانەوە و لە هەموو جیهاندا بە شێوازی شەڕی بێ ئەخلاقی هێرش دەکاتە سەر گەنجان.
لە بەشی دیکەی قسەکانیدا گەنجان ڕایانگەیاند، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە نموونە بۆ هەموو جیهان و لەم پرۆسەی بێ چارەیی و پڕ لە ئاڵۆزییەدا، بۆ ئەوەی شۆڕش لە هەموو جیهاندا سەرکەوتوو بێت، پێویستی بە دینامیزم و پێشەنگایەتی گەنجانە.
گەنجان ڕایدەگەیەنن گەورەترین دوژمنی ئیرادەی ئازادی کورد هاوکاری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەکەن و دەست نیشانی دەکەن لە دژی تاوانە بێ ئەخلاقیەکانی هاوکاری فاشیست، ئەوان بە تێکۆشانیان عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەکەن و سەردەکەون.