ڕێوڕەسمێكی شكۆدار بۆ “ڕۆژی پەڕتوكەكانی ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان” بەڕێوەدەچێت

112
0
هاوبەشی :

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا، لە چەندین ناوەند لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، ڕێوڕەسمی “ڕۆژی پەڕتوكەكانی ڕێبەر” بەڕێوەدەچێت.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد” کە لە ١٠\١٠\٢٠٢٣ لە سەرانسەری جیهاندا دەستی پێکرد، ئەو هەڵمەتە بەردەوامە و ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی ئۆجالان. دەكەوێتە ناو ئەو هەڵمەتەوە.

لە ڕۆژانی ۷ بۆ ١٤ کانوونی یەکەم لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین و ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم ڕۆژە ئاهەنگ دەگێڕدرێت و پەڕتوكەكانی ڕێبەری گەلانی ئازادیخواز دەخوێنرێنەوە و گۆشەگیرییەکەی دەخرێتە بەرباس و لێكۆڵینەوە و داوای ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.

هاوبەشی :