لە شاری سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە كوژرا
لە شاری سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەدرێتە بەر چەقۆ، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشتر ئەو دوو هاوسەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان، کەیسیان هەبووە، بەڵام هیچ چارەسەرێکیان بۆ دانەنراوە، تا شەوی ڕابردوو پیاوەکە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ژنەکە و کوشتوویەتی.
هەروەها دوای رووداوەکە، پیاوەکە خۆی رادەستی پۆلیسی شارەکە کردووە.