لەیلا گوڤەن لەزیندانەوە پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە

192
0
هاوبەشی :

 

هاوسەرۆکی کەجەدە لە زیندانەوە رایگەیاند، لە کاتێکدا کە گۆشەگیریی لە سەر ئیمرالیی و کێشەی چارەسەرنەکراوی کورد بەردەوامە، زیندانییەکان ناتوانن بێدەنگ بن و وتی: “هێشتا زیندانییەکان ئازاد نەکراون، پێویستە هەموو کەسێک ئەوەی لە توانایدایە بیکات.”

لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک(KCD) کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی خارپێت زیندانیی کراوە، لەبارەی مانگرتن لە خواردن کە لە رۆژی یازدەیەمدا بەردەوامە، نامەیەکی نووسیوە.

دەقی نامەکەی لەیلا گوڤەن بەم شێوەیەیە:

 

‘لەدایکبوون لە جیهانی نوێدا کەمێک بە ئازارە’

“لە چارەکی سەدەی بیست و یەکدا بە حەسرەتێک بۆ دادپەروەریی و ئارامیی و ویژدان دەژین”. گرامشی دەڵێت؛ ‘جیهانی کۆن خەریکە دەمرێت و جیهانی نوێ خەبات دەکات بۆ ئەوەی لەدایک بێت.’ ئێستا کاتی ئەهریمەنەکانە’. وەک هەر لەدایک بوونێک، لەدایک بوونی جیهانی نوێ سەخت و بە ئازارە. زلهێزه ئیمپراتۆرییەکان و ڕژێمه دیکتاتۆرەکان و ئایدیۆلۆژیای یەک لایەنەی فاشیستەکان لەگەڵ پاراستنی ڕژێمەکانی ئێستا و دەوڵەتی نەتەوەییدان. کەسانێک کە شۆڕشگێڕ و دیموکراسیی و هاوچەرخن و بەها گەردوونییەکان دەپارێزن، کەسانێک و بزووتنەوە ئیکۆلۆژییەکان کە باوەڕیان بە مافی مرۆڤەکان هەیە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان، پێشەنگی گۆڕانکارییەکەن، کێ دەیباتەوە؟ بێگومان ئەوانەی دەسەڵاتی خۆیان لە گەل وەردەگرن و گەل بەبنەما وەردەگرن سەردەکەون.

یەکێک لە پرسە کارەساتبارەکانی ئێستای سیستەمی ناڕەوای جیهانیی، دۆخی گەلی کوردە، یەکێکە لە گەلە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا، وڵاتی کوردستان کە بواری ئەدەب، هونەر، فەلسەفە، ئایین، سەرچاوەی زانست، سەرچاوەی کۆمەڵایەتیی و کۆمەڵگەبوونە، بواری زانایان و کولتووری ئیلاهیی یە. سەد ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە هەژمونگەراکانەوە دابەشکرا بۆ چوار بەش، ئەم دابەشبوونە بەبێ ئیرادەی گەلی کورد کرا، لە هەمان کاتدا، پریشکی یاخیبوونەکان بوو کە سەد ساڵە بەردەوامە. لێرەدا وتەیەک هەیە؛ دەشڵێت، “لە هەر شوێنێک ستەم هەبێت، چارەسەر یاخیبوونە”. چونکە یاخیبوون دەنگی ئەو کەسانەیە کە ناتوانن دەنگی خۆیان ببیستن’. بۆ تێگەیشتن لە ئازار و بارودۆخی گەلەکەمان کە لە وڵاتەکەی خۆیدا لە خاچ دراون، پێویستە دۆخی ئاڵۆز و سیاسیی و قەیراناوی ناوچەکەمان بەرز بنرخێنرێت.

هاوبەشی :