هەپەگە دەوڵەتی داگیركەری تورك بەردەوام تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات

186
0
هاوبەشی :

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و لەو چوارچێوەشدا ٤٣ جار سەنگەرەکانى بەرخودان لەلایەن دەوڵەتى تورک بە چەکى قەدەغەکراو بۆردومان کراون.

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەبارەى چالاکى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان لە دژى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک بۆ سەر ناوچەکانى بەرخۆدان ڕاگەیاندراوێکى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سوپای تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ڕۆژانى ١، ٢، ٣ و ٤ى ئەم مانگەدا ٤٣ جار سەنگەرەکانى بەرخۆدان لەلایەن دەوڵەتى تورک بە چەکى قەدەغەکراو بۆردوومان کراون.

باس لەوەش کراوە، لە ڕۆژى ٢ى ئەم مانگەدا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران درا.

هاوبەشی :