هەقیقەتی عوسمان بایدەمیر چییە؟

183
0
هاوبەشی :

نوسینی: نیاز حامید

هیچ گومان لە راستیەکی حاشا هەڵنەگر هەیە، هەر نزیکایەتییەک لەلایەن هەر گروپ و کەسێتییەک لە سەرچەتەکانی پەدەکە، سوتان و سوک بوونی لەناو گەل بەدوادا دێت. لە مێژووی دوورونزیکی پەدەکە دەتوانین دەیان نمونە بهێنینەوە.
بە کۆنکریتی کاتێ عوسمان بایدەمیر لەتەک ئەندامێکی دەزگای جاسوسی میت لەناو پەدەکە ، سەفین دزەیی، لە جڤینێکدا دەبینرێت، بەواتا رەوایەتیدانە بە خیانەتکاریی وسیخوڕیی، بەواتا ئەرێکردنی خیانەتە، ئەرێکردنی خیانەتیش بەواتای خیانەت دێت. ئەوەش وایکرد، کە عوسمان بایدەمیر لە سەنگەری بەرخۆدان بۆ مۆڵگەی خیانەت بگوازێتەوە.
عوسمان بایدەمیر، مۆڵگە هاوبەشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا و مورتزەقەکانی پەدەکە نابینێت؟ یا دەیبینێت و ئەرێی دەکات و پشتیوانی لەداگیرکاریی دەکات؟ پشتیوانی لە کیمیابارانکردنی گەریلا دەکات؟ پشتیوانی لە سوتاندنی خاکی کوردستان دەکات؟ پشتیوانی لە کۆمەڵکوژیی خەڵکی سڤیل لەلایەن تورکان بەهاوکاری پەدەکە، دەکات؟
ساڵی ٢٠١٦ بوو، عوسمان بایدەمیر هاتە باشور و سەردانی سەرۆکی پەدەکەی کرد، لەوەڵامی رەخنەکەمدا پێمگەیشتبۆوە کە ئەوان سیاسەت دەکەن پاساوێکی سوکی هێنابۆوە بۆ خۆ دەربازکردن: ئایا ئەگەر کەر غەزری نەهاتە لای بارەکە، بارەکە نابەیتە لای کەرەکە؟
دواتر بۆم دەرکەوت بەهۆی فایلی گەندەڵی لەلایەن دەوڵەتێکی گەندەڵی وەک تورکیا تۆمەتبارکراوە و، ناچار هەڵات بەرەو بەریتانیا، هەمان بەزمی هۆشیار زێباری و حکومەتی عێراق، ئێستا دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت لە رێگای سەرچەتەکانی پەدەکەوە دۆسیەکانی لە دادگا لە تورکیا دابخرێت و بگەڕێتەوە تورکیا. ئەوە هەقیقەتە، هیچ گومانی تێدانییە. پەدەکە لە ریگای دەزگای جاسوسی میت دەیانەوێت ریسوای بکەن ئینجا رێگەیەکی بۆ گەڕانەوە بۆ تورکیا بۆ بکەنەوە.
پەدەکە و دەزگای جاسوسی میت، باش دەزانن پرۆسەی ریسواکردنی مرۆڤەکان چۆن دەکرێت، بەنیشاندانی لە تەک بەرپرسە هەرە قێزەوەنەکانی پەدەکە، ئەنجام دەدرێت. ئێستاکە عوسمان بایدەمیر لەو قۆناغەدایە، زیاتریش بۆ لەمەودوا لەتەک سەرچەتەکانی پەدەکە زیاتر دەبینرێت.
خاڵێکی دیکەی گرنگ، پەدەکە کە بەهۆی خیانەت و بەکرێگیراوی لە لای گەلی کورد ریسوا بووە، بۆ ئەوەی رەوایەتی بە خۆی ببەخشێت، لە هەندێک کاراکتەری باکوری کوردستان کەڵک وەردەگرێت. مەبەستی ئەوەیە کە خیانەتەکانی پەردەپۆش بکات و گوایە وا نیشان بدات کە لە هێڵی وڵاتپارێزیدایە. بۆیە عوسمان بایدەمیر وپێشتر شڤان پەروەر و بێشکچی هی دیکە، بەکاردەهێنێت.
بە کورتی زۆر پێویست بە لێکدانەوە ناکات، عوسمان بایدەمیر ئەو رۆڵەی کە دەیگێڕێت هاوکاری کردنی خیانەت و بەکرێگیراوییە و دژی کوردی بەناموسە.

هاوبەشی :