سەرچەتەیکی داعش لەلایەن هێزەکانی قەسەدەوە قۆڵبەست کرا

176
0
هاوبەشی :

لە ئاریان تیڤی وەرگیراوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، قەسەدە، ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرکردەیەکی گرووپی چەتەکانی داعش قۆڵبەست کردووە.

ئەو سەرچەتەیە ناوی “عەبدولڕەزاق مەحموود زەبکێ” ناسراو بە “ئەبوو خەتاب”ە و دوێنێ لە هەڵمەتێکی هێزەکانی قەسەدە لە ناو شاری ڕەقە قۆڵبەست کراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە: “ئەو سەرچەتەیە بەرپرسی بڵاوکردنەوەی چەک بەسەر شانە نووستووەکانی داعش لە شاری ڕەققا و گوندەکانی دەوروبەری بووە.”

قەسەدە هەروەها جەختی کردووەتەوە کە هەڵمەتی گەڕان بەدوای شانە نووستووەکانی داعش، “تا پاک‌کردنەوەی تەواوی هەرێمە خۆسەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لێیان” بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرانی هەرێمە خۆسەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەرپرسانی سەربازیی قەسەدە پێشتریش چەندین جار ئۆپەڕاسیۆنی تایبەتیان لەدژی پاشماوەی چەتەکانی داعش ئەنجام داوە و دەیان ئەندامی ئەو گرووپەیان قۆڵبەست کردووە.

قەسەدە چەندین جار ڕژیمی تورکیای بە هاوکاری‌کردنی گرووپی داعش هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاستی سووریا تۆمەتبار کردووە.

هاوبەشی :