چالاكوانێكی سیاسی ڕوونكردنەوەیەكی داوە لەسەر كۆبونەوەی عوسمان بایدەمیر و نوێنەرانی باڕەگای بارزانی

167
0
هاوبەشی :

بەڕێز كارزان عەلی عوسمان چالاكوانێكی سیاسیەلە ئەوروپا، لە فەیسبوكی خۆی بیر و بۆچونی خۆی دەربڕیوە لەسەر كۆبونەوەی عوسمان بایدەمیر لەگەڵ نوێنەرانی بارەگای بارزانی لە ئەوروپا، ئێمەش وەك دەرچە میدیا دەقی نوسینەكەی خۆی لێرەدا بڵاو دەكەینەوە:

دەقی نوسینەكەی بەڕێز كارزان عوسمان

بە ناوی بارەگای بارزانیەوە ماوەیەکی درێژە پارتی لە دەرەوەی ووڵات هەڵمەتێکی بۆ دەستەمۆ کردن و کڕینی کوردانی دەرەوەی ووڵات دەست پێکردووە ، بارزانی بودجەیەکی تایبەتی بۆ ئەو هەنگاوە تەرخانکردووە کە لە قوتی خەڵکی کوردستانی دەبڕێت ،
ئەوەی جێگای شەرمە زاریە کەسانێک بە ناو ئەکادمی و ناسراو بەشداری ئەو کۆڕ و کۆبونەوانە دەبن و بەیعیەتیان بۆ ماڵی بارزانی نوێ دەکەنەوە .
دوایین جار عوسمان بایدەمیر لە کۆبونەوەی بارەگای بارزانی بۆ بەیعیەتدانی کوردانی دیاسپۆرا لە لەندەن بینرا ، بایدەمیر جاری یەکەمی نیە لای بارزانی دەردەکەوێت پێشتریش کاتێک دەچوە هەرێم دەچوە سەر گۆڕەکەی مەلا بارزانی واتە پڕۆ پارتیەکی بەناو کورد پەروەرە هاوشێوەی پڕۆ پارتیەکانی دیکەی هەرێم لەکوێ لەوەڕەکەی خۆش بێ لەسەر ئەو سفرەیەیە .
با سەرتان نە ئێشێنم هاوشێوەی عوسمان بایدەمیر لە ئەوروپا زۆرن زوو زوو دەرەکەون هەندێکیشیان ژێر بەژێر لە ژێر ناوی دیاسپۆرا دەستیان بە جوڵە کردووە و دەستەکەیان کەشفە ، ئەو یاریەی پارتی لە دەرەوە شکست دەهێنێ زوو بێ یان درەنگ بەڵام ئەوەی باجەکەی ئەیات خەڵکی کوردستان و فەرمانبەرانن چونکە لە جێگای پێدانی موچە پارەکە ێرە دەبەخشنەوە بەسەر چڵکاو خۆرەکانا .

هاوبەشی :