نێرگس محەمەدی: لە کونجی زیندانەوە خەبات بەردەوامە، دەنگم بەرزتر دەکەمەوە بۆ جیهان

255
0
هاوبەشی :

 

نێرگس محەمەدی ژنە چالاکوانی مافی مرۆڤ و مافەکانی ژنان کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە زیندانی کراوە، دوای وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل لە ڕووبەڕووی گوشاری زیاتر بووەتەوە.

بەگوێرەی نووسراوەیەک کە لەسەر لاپەڕەی ئینستاگرامی نێرگس محەمەدی بڵاو کراوەتەوە، ئەو ژنە چالاکوانە مافی چاوپێکەوتن و دیداری لێ سنووردار و قەدەغە کراوە.

بە گشتی نێرگس محەمەدی مافی ئەوەی هەیە لە زیندانەوە پەیوەندی لەگەڵ ٧ ژمارە تەلەفوندا بکات، بەڵام بەرپرسانی زیندان تەنیا مافی ٢ تەلەفۆنی پێدەدەن و تەنیا دەتوانێت لەگەڵ ئەو برایانەی قسە بکات کە لە ئێران دەژین.

نێرگس محەمەدی ئەم ئاستەنگیانەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی شەرمەزار کردووە و نووسیویەتی: “دەنگم هێندەی تر بۆ جیهان بەرز دەکەمەوە. بە گوشار و هەراسانکردن ناتوانن ناچارم بکەن بێدەنگ بم. خەبات لە ناو دیواری زیندانەوە بەردەوامە و ئەمە هیوای ئێمەیە.”

هاوبەشی :