لە باکووری کوردستان تەواوی تورکیا هەدەپە بە کاندیدی خۆی بەشداری لە هەڵبژاردندا دەكات
وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان –هەدەپ، ئایشەگول دۆغان، لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتەکەیان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
دۆغان ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکەیاندا، پێشنیار کراوە کە هەدەپ نەک تەنها لە باکووری کوردستان بەڵکو لە تەواوی ناوچەکانی تورکیا بە کاندیدی خۆی بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات، ئەمەش لەسەر هیوا و خواستی خەڵک، ئەم پێشنیارەش گفتوگۆی لەسەر دەکەین و هەڵی دەسەنگێنین، لە ئێستادا دەستمان بە ئامادەکاریی کردووە لە هەموو ناوچەکانی تورکیا بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا کاندید دیاری بکەین.