ئەمڕۆ لە لەندەن بە خۆپیشاندانێك هێرشی پۆلیسی بەریتانی بۆ سەر كۆمەڵەی كوردی شەرمەزار كرا
ئەمڕۆ یەك شەممە ٣\١٢\٢٠٢٣ خۆپێشاندانێك لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا لە دژی هێرشەکانی پۆلیسی بەریتانیا بۆ سەر گردبونەوە و ناڕەزایەتیەكانی كوردان و خەڵكانی ئازادیخواز و وڵاتپارێزان لە بەریتانیا بەتایبەتی ئەو هێرشە هۆڤانەیەی پۆلیسی شاری لەندەن كە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر ٥ ئێوارە ٢٦\١١\٢٠٢٣ كردیە سەر ناوەندی كۆمەڵەی كوردی لە هارینگەی کە بووە هۆی ترساندن و تۆقاندنی بەشداربوانی ئاهەنگی جەژنی ژیانەوەی كوردان لە هۆڵی ناوەندە كوردیەكە بەتایبەتی كاریگەری خراپی لەسەر مناڵان و خەڵكانی بەساڵاچوو دانا.
خۆپیشاندانەكە بەدەستپێشخەری ناوەندی كۆمەڵەی كوردی لە هارینگەی و بە بەشداری یەكێتی ڕێكخراوە دیموكراتیەكانی بەریتانیا، سوسیالیستەكان و ئازادیخوازانی بیانی و بەریتانی، گەلانی بەلوج و عەرەب و سەدان کەس لە ڕەوەندی کوردی بەریتانیا، و ژمارەیەك کەسایەتیی سیاسی و ئینتەرناسیۆناڵ و کۆمیتەکانی کژار، و پژاك و تەڤگەری ئازادی بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەكە لە ودگرینەوە بەڕێپێوان دەستی پێكرد تا ناوەندی كۆمەڵەی كوردی لە هارینگەی (لەندەن)
لە خۆپیشاندانەكەدا لێدوانی تایبەت لەلایەن نوێنەرانی کژار، هاوسەرۆکانی جڤاکی ئازاد، تەڤگەری ئازادی هەروەها ماڵی گەل لە لەندەن خوێندرایەوە. لە لێدوانەکاندا هێرشی پۆلیسیان بۆ سەر كوردان و ناوەندەكەیان. لە لەندەن شەرمەزار كرد
خۆپیشاندانەكە دوای دوو کاتژمێر بە دروشمی ژن ژیان ئازادی بژی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی هات.