یەك شەممە سەرجەم توێژەكانی پارێزگای سلێمانی لە كاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری ئەنجام ئەدەن

158
0
هاوبەشی :

بڕیارە سبەی یەك شەممە، ٣\١٢\٢٠٢٣ سەرجەم توێژەكانی پارێزگای سلێمانی لە كاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری ئەنجام بدەن و ئەمڕۆش لەبارەى ئەو خۆپیشاندانەوە مامۆستایانى ناڕازیی کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن.

بۆ ئەو مەبەستە دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی سەرجەم توێژەكانی ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ئەوەی سبەی، یەك شەممە، ٣\١٢\٢٠٢٣ كاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن.

مامۆستا عادل حەسەن ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو هەموو قەیرانانەی هەیە سبەی خۆپیشاندانی سەرتاسەرییە و بە هەموو توێژەكانمان ڕاگەیاندووە بەشداربن لەم خۆپیشاندانەدا،كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی

هاوبەشی :