لە شارۆچكەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، كرێكارێكی تەمەن ٢٦ ساڵ، بەهۆی تەزووی كارەباوە لە كاتی كاركردن گیانی لەدەستداوە.

165
0
هاوبەشی :

بەپێی لێدوانی تەندرووستی سلێمانی، لە شارۆچكەی عەربەت، كرێكارێكی تەمەن ٢٦ ساڵ دانیشتووی پارێزگای سلێمانی، لە میانی كاركردنی بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.

ئاماژە بەوە دراوە، ڕووداوەكە لە كاتی تەختە بەستنی خانوویەكدا بووە، كارەبا گرتوویەتی و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.

لە دوو هەفتەی ڕابردوو، لە دوو ڕووداوی جیاواز لە گەڕەكی مامۆستایان و ئابووریناسانی پارێزگای سلێمانی، چەند كرێكارێك بە هۆكاری جیاواز بوونە قوربانی.

هاوبەشی :