مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە پێنجەمین ڕۆژیدایە

182
0
هاوبەشی :

مانگرتنی دەورەیی زیندانیانی دۆسیەی پەکەکە و پاژک، کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد دەستی پێکردووە لە ڕۆژی پێنجەمدایە.

زیندانیانی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە و هەتا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت.

٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨، ڕۆژی ” دامەزراندنی کۆنگرەی ” پەکەکەیە کە لە گوندی فیس لە ناوچەی لجەی ئامەد بەڕێوەچوو.

١٥ی شوبات ڕۆژی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕادەستکردنەوەی بە تورکیایە.

زیندانیانی دۆسیەی پەکەکە و پاژک لە ٢٦ی تشرینی دووەمدا لێدوانێکی بەم شێوەیەیان بڵاو کردەوە:”لە قۆناغی سەرەتایی هەڵمەتەکەماندا کە ‘ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کوردە’ ئێمە لە نێوان ٢٧ بۆ ١٥ی شوبات دەستمان بە چالاکی دەورەیی مانگرتن لە خواردن کردووە. ئێمە بە چالاکییەکەمان بەشداریمان لە هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد’ نیشان دەدەین، هەر شوێنێکمان لە زینداندا بە پێی مەرجەکانمان دەبێتە شوێنی دەورەیی مانگرتن لە خواردن. کەسانێک کە نەخۆشن، بەساڵاچوون و دوو ساڵیان ماوە سزاکانیان تەواو ببێت،ناخرێنە ناو چالاکییەکەوە. هەروەها لە هەر شوێنێک بین، بە پێی دەستووراتی ناو بەیاننامەکەمان و بەپێی ناوەڕۆکی هەڵمەتەکە، نامە بۆ نوێنەرانی دەرەوە، مافی مرۆڤ، دامەزراوەکان، نوێنەری ڕاگەیاندن، لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکەین، لە داواکارییەکاندا بەردەوام و بەردەوام باسی گۆشەگیریی ئیمرالی دەکەن و دەیانەوێت بمانگوازنەوە بۆ ئیمرالی. ئێمە نامەی زیاتر بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی دیکەمان لە ئیمرالیە دەنووسین و بەرپرسیارێتی سی پی تی بیریان دەخەینەوە. ئێمە لە دادگاکاندا گۆشەەگیری شەرمەزار و ئاشکرای دەکەین.”

هاوبەشی :