دەوڵەتی داگیركەری تورك تەرمی شەهید ئاخینی ڕادەستی خانەوادەکەی دەکەن
ئەمڕۆ هەینی ستێرك تیڤی ١ كانونی یەكەمی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەر و ڕەگەزپەرستی تورکیا
لەناو کارتۆنێکدا ڕوفاتی پیرۆزی کچە گەریلایەکی یەژا ستار لەدووای پێنج ساڵ لە شەهید بوونی ، ڕادەستی خانەوادەکەی دەکەن.
ئەم كارە قێزەونەی دەوڵەتی داگیركەری توركیای دژە مرۆڤایەتی بە بەرچاوی تەواوی جیهانەوە ئەنجامی دەدات
شەهید ئاخین سەیدۆ ساڵی ٢٠١٨ لە هەرێمەکانی پاراستن شەهید بوە .