گۆرانیبێژی ڕاپ و لە بەشدارانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، جارێکی تر لە لایەن ڕژیمەوە دەستگیر کرایەوە.

177
0
هاوبەشی :

بە گوێری ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، توماج ساڵحی ئەمڕۆ جارێکی تر، بە لێدان و ئەشکەنجە و بە بێ هیچ بەڵگە و ڕێکارێکی یاسایی، لە لایەن دارودەستەی ڕژیمەوە دەستگیر و بێسەروشوێن کرا.

توماج لە سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی ژنان و گەلاندا دەستگیر کراو، دوای ٢٥٢ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا و بە گشتی دوای ساڵێک و ٢١ ڕۆژ لە زینداندا، ئازاد کرابوو.

هاوبەشی :