کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) بۆ ئیمراڵی داواکاری پێشکەش کرد

135
0
هاوبەشی :

ئیهەدە لەپێناو ناردنی شاندێک بۆ زیندانی ئاسایشی باڵای تیپی F ی ئیمراڵی، سەردانی وەزارەتی دادی تورکی کرد.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لەپێناو ناردنی شاندێک بۆ زیندانی ئاسایشی باڵای تیپی F ی ئیمراڵی، سەردانی وەزارەتی دادی تورکی کرد.

لە داخوازینامەکەی ئیهەدە بۆ وەزارەتی داد، ئاماژە بەوە کراوە چەندین داواکاری پێشکەش بە کۆمەڵەکە کراوە، پەیوەست بە ڕێگری لە دیداری بنەماڵەی و پارێزەران لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، زیندانی حامیلی یەڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش لە زیندانی ئیمراڵی. گوتراوە: ” ئەوانەی داواکارییان پێشکەش بە دامەزراوەکە کردووە دووپاتیان کردۆتەوە، بنەماڵە و پارێزەر و کەسوکار و موەکیلی ئەو کەسانەی وەک حکومدراو لە دامەزراوەکە ڕادەگیرێن، زانیارییان دەست ناکەوێت، لە دامەزراوەکە گۆشەگیرییەکی توند هەیە و دەیانویست شاندێکی سەربەخۆ بچنە دامەزراوەی زیندانی تیپی Fی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی. لەگەڵ ئەوەشدا، زیندانیانی دامەزراوە جیاجیاکانی سزادان نامەیان بۆ کۆمەڵەکەمان ناردووە و ڕایانگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی زانیاری دەربارەی عەبدوڵا ئۆجالان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە”.

با شاندێکی سەربەخۆ بچێتە ئیمراڵی

هەروەها گوتراوە: “کۆمەڵەکەمان بە ڕێگەی جیاواز و چەندین جار ڕایگەیاندووە، زیندانی تاکەکەسی گۆشەگیرییەکی سەختە، ئەم ڕەوشە پێشێلکردنی مافە گەردوونییەکانی مرۆڤە، پێچەوانەی مافی حکومدراوان و پێوەرەکانی زیندانە کە ئەنجوومەنی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانیان کردووە. لەبەر ئەو هۆکارانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە، هەروەها بەپێی بانگەشەی داواکاران، بە گرنگی دەزانین شاندێکی سەربەخۆ و بێلایەن ئامادە بکرێت و سەردانی دامەزراوەی سزادانی ئاسایشی باڵای تیپی F ی ئیمراڵی بکات. بۆیە داوا دەکەین مۆڵەت بەو شاندەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ بدرێت تا سەردانی زیندانی ئیمراڵی بکات”.

هاوبەشی :