مەزڵوم عەبدی: شكستی چارەسەرێكی دادپەوەرانە بۆ كێشەی کورد و فەڵەستین گەورەترین سەرچاوەی ناسەقامگیریە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

197
0
هاوبەشی :

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریایی دیموکرات (قەسەدە)مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریکی ڕایگەیاند شكستی چارەسەرێكی دادپەوەرانە بۆ كێشەی کورد و فەڵەستین گەورەترین سەرچاوەی ناسەقامگیریە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

عەبدی لەو چاوپێکەوتنە باسی دوایین گۆڕانکارییەکان و شەڕەکانی ناوچەکەی کرد و وتی لەگەڵ بەردەوامی شەڕی غەزە بۆ مانگی دووەم, ئەگەری فراوانبونی توندوتیژی لەناوچەكە لە زیادبواندایە ئەمەش مەترسیە و ئەم مەترسیەش بە چڕی لە عێراق و سوریا ئامادەن بۆیە “نامانەوێت خاكەكەمان ببێتە گۆڕەپانی جەنگی نێوان ئەمریكاو گروپە شیعیەكانی هاوپەیمانی ئێران”.

عەبدی دەربارەی هێرشیەکەی حەماس لە (7) ئۆکتۆبەر پەسەندكراونیە, هەروەها کاردانەوەی لە ڕادەبەری ئیسرائیلش دژی هاوڵاتیانی فەلەستین کارێکی ناپەسەندە. عەبدی وتیشی ئەو توندونیژییەی ئیسرائیل ئەنجامی دەدات رەنگە ببێتە هۆی دەرگا كردنەوە بۆ سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێ‌ لەتوندوتیژی هانی دورستكردنی گروپی تیرۆرستی نوێ‌ بدات, كە دۆزی ستەملێكراوی فەلەستینیەكان بقۆزنەوە.

هاوبەشی :