داداگای فیدڕالی عێڕاق لەسەر دوو سکاڵا تایبەت بە هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمرۆ داداگای فیدڕالی عێڕاق لەسەر دوو سکاڵا تایبەت بە هەرێمی کوردستان کە یەکێکیان تایبەتە بە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبێتەوە.
ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێمی كوردستان سكاڵایان لەسەر دواكەوتنی مووچەكانیان لە دادگای فیدڕاڵی عێڕاق تۆمار كردووە، تیایدا فەرمانبەران داوا دەکەن کێشە مووچەکانیان لە نێوان هەردوو حكومەتدا چارەسەر بکرێت.
سکاڵای دووەمیان لەسەر هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە. تیایدا داوادەکرێت بڕیارێك بۆ خەرجكردنی مووچەی دواكەوتووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەربكرێت، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاماژەی پێ كراوە.