کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە ٤٥ مین ساڵیادی دامەزراندنی خۆیدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

180
0
هاوبەشی :

 

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ساڵیادی ٤٥مین دامەزراندنیدا ڕایگەیاند: ئامانجمان بۆ ساڵی ٤٦ هەمین، پێداگریی و ئیرادەی سەرکەوتنە لەسەر ئەم بناغەیە. لەسەر بناغەی کەمپەینی ئازادی نێونەتەوەیی، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین، پرسی کورد چارەسەر دەکەین.

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە ٤٥ مین ساڵیادی دامەزراندنی خۆیدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیانراوەکەدا کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە دەڵێت: دامەزراندنی تەڤگەری دیموکراسی و ئازادیی و پێشکەوتنی لە سایەی هەوڵی داهێنەرانەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئازایەتی و فیداکاریی مەزنی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەدیهات، بۆیە هەموو ساتێکی بە تێکۆشانێکی مەزن بەسەر دەبرد، هەموو ساڵێک بە بەرخۆدان و شەڕێکی بەرفراوانتر بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بەسەر دەبرد.

ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بەم جۆرەیە:

“ئێمە لە ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پێشەنگی ئازادیمانداین، وەک تەڤگەر و گەل و مرۆڤایەتی دیموکراتیک لەسەر بناغەی کەمپەینی ئازادی نێونەتەوەیی، بە شێوەیەکی بەهێزتر و پێداگرتر دەست بە ٤٦هەمین ساڵی تێکۆشان دەکەین. لەو باوەڕەداین، لە ٤٦ هەمین ساڵیادی پارتەکەدا لە چوارچێوەی مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا، دەسکەوتنی مەزن بەدەست دەهێنین.

ساڵی ٤٥ هەمین بوو بە ساڵی تێکۆشان و دەسکەوتی مەزن

لەسەر ئەو بناغەیە، ٢٧ ی تشرینی دووەم ڕۆژی دامەزراندن و جەژنی پارتەکە، لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێیان و گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستە شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین. لە هاوڕێ حەقی قەرارەوە تا شەهیدانی ساڵی ٤٥ هەمین کە هاوشانی لەیلا و ئاخین و ڕۆژهات و ئەرداڵ بوون بە سیمبول، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان یاد دەکەینەوە. لە ساڵی ٤٦ هەمینی پەکەکەدا، بە شێوەیەکی بەهێزتر لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و شەهیدان شەڕ دەکەین و هێندەی تر سەردەکەوین.

وەک دەزانرێت ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەناو بەرخۆدانی چالاکانەدا سەریانهەڵنەدا و دەرفەتی ئەو جۆرە بەرخۆدانانەیان وەرنەگرتووە. بە پێچەوانەوە؛ لە سەردەم و کەشوهەوایەکدا سەریان هەڵدا کە هەموو ڕاپەڕینە کلاسیکییەکان شکستیان هێنابوو، داینامیکییەکان لەسەر ئەم بناغەیە لەناوچووبوون، گەلی کورد لەسەر بناغەی قڕکردنی چاندی لە لێواری لەناوچوون بوو. لە ڕەوشێکی وەهادا، وەک ڕزگاریی نەتەوەیی هاوچەرخ، وەک تەڤگەری دیموکراسی و ئازادی سەریانهەڵدا و پێشکەوتن. دامەزراندنی و پێشکەوتنی لە سایەی هەوڵی داهێنەرانەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئازایەتی و فیداکاریی مەزنی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەدیهات. بۆیە هەموو ساتێکی بە تێکۆشانێکی مەزن بەسەر دەبرد، هەموو ساڵێک بە بەرخۆدان و شەڕێکی بەرفراوانتر بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بەسەر دەبرد، لە بڵاوکردنەوەی چەند وشەیەکەوە تا دەگاتە ئافراندنی ژیانێکی ئازاد، هەموو شتێکی لەسەر بناغەی بەخشینی شەهید و قوربانیدان بەدەست هێنا. ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمی، بەم جۆرە بوو بە ساڵی تێکۆشان و دەستکەوت.

هاوبەشی :