باڵێوزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند: پابەندن بە مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەلینا ڕۆمانسیكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێرا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پاپەند بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.
پاش ئەوەی بەرپرسان و حزبە سییاسییەکانی عێراق بەتایبەتیش چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی هێڕشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمەریکاوە کرد و داوایان کردە هێزە بیانیاکان لە عێراق دەربکرێن ئەمڕۆ وەزیری دەرەوە لەگەڵ باڵێوزی ئەمەریکا کۆبویەوە و تاوتوێی هێرشەکانیان کرد.
بەڵام ئەمەریکا دووبارە جەختی لە مانەوەی هێزەکانی خۆی کرد لە عێراق و پێشتریش هۆشداری دابوو لەوەی ئەگەر هێرشەکانی سەر بنکەکانیان بەردەوامبێت ئەوان وەڵامی توندیان دەبێت.