کوردانی ڕووسیا یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پە*ک*ە*ک*ەیان لە هەرێمى ستراڤرۆپۆل و ئەدیگە پیرۆز کرد.

166
0
هاوبەشی :

كوردانی ڕووسیا یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پە*ک*ە*ک*ە یان لە هەرێمى ستراڤرۆپۆل و ئەدیگە پیرۆز کرد. لە چالاکیەکەدا ئەحمەدۆڤ ئاسین چەرکز، ئەندامی مەجلیسی کوردانی ئەو ناوچەیە ڕایگەیاند، دامەزراندنی پە*ک*ە*ک*ە بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئوجالان هەنگاوی یەکەم بوو بۆ زیندووکردنەوەی گەلی کورد.

لە ئاهەنگەکەدا کە دوێنێ یەکشەممە ١٩ی نۆڤەمبر بەڕێوە چوو، بەرپرسی مەجلیسی ژنانی کورد، سینەم مەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، فەیزۆ عەبدوڵایڤ، قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، کە کوردانی ڕووسیا هەمیشە لەگەڵ تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا دەبن.

هەروەها هونەرمەندان گوهارا حەسەن و باری عەلیێڤ هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

هاوبەشی :