ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلا لە چیای ئامێدیی: ٤٩ داگیرکەر سزا دراون

175
0
هاوبەشی :

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لانیکەم ٤٩ داگیرکەر سزا دراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەبۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، هێزەکانی گەریلا چالاکییەکی شۆڕشگێڕییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە دڵسۆزییەکی گەورە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر ڕێبازی شەهیدان و بە ڕۆحی سەرکەوتنی عەگید و زیلانەکان، پێشوازی لە ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دەکەن. گەریلا دەنگ و داستانی ٤٥ ساڵ تێکۆشانە لە دژی داگیرکەری و بە ڕۆحێکی فیدایی و بەبێ پچران دڕێژە بە تێکۆشان دەدات. هێزەکانمان بە ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی دەستیان بە ٤٦هەمین ساڵی تێکۆشانی خۆیان کرد، لە ٢٠ی تشرینی دووەم گۆرزێکی گەورەیان لە سوپای تورکی داگیرکەر داوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆرشگێڕییە بۆ سڵاوکردن لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و دەستپێکی ٤٦هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە ئەنجامدرا”.

هاوبەشی :