نووسینگەی یاسایی سەدە لە دژی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد، گەیاندە نەتەوە یەکگرتووەکان

210
0
هاوبەشی :

پڕۆسەی سەردانی کردنی لێژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن نووسینگەی یاسایی سەدە لە پێناو ئازادیی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و سێ موەکیلی دیکەیان لە ئیمراڵی بەردەوامە.

نووسینگەی یاسایی سەدە لە دژی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، هەروەها ئەو نادادپەروەریانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە گەیاندە نەتەوە یەکگرتووەکان، نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای لە تورکیا کرد لەو بارەیەوە ڕێوشوێن بگرێتە بەر، دواتریش جارێکی دیکە سەرجەم داواکارییەکانی بەبیر تورکیا هێنایەوە، بەڵام تورکیا پابەند نەبوو بە داواکەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.

هەروەها لەو وەڵامەی کە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیبووی، ئەو بەڵگانەی بەکارهێنابوو، کە بڕیاری گرتنەبەری ڕێوشوێنی بە نەبوو دانابوو. لە ئێستادا پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەکاریی ئەوە دەکەن لە دژی قسەکانی تورکیا وەڵامێک بدەنەوە.

ئیبراهیم بیلمەز، یەکێک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی کورتدا وەڵامەکەیان ئامادە دەکەن و نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار دەدەن.

ئەو پارێزەرە سەبارەت بە هۆکاری گەیاندنی ئەم بڕیارە بە لیژنە نێونەتەوەیەکان وتی: ئێمە لە بەردەم نادادپەروەرییەکی بێ وێنەداین، بۆ هەڵگرتن و کۆتایی هێنان بەم گۆشەگیرییە هەموو هەوڵێک دەدەین و ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین، هەموو میکانیزمەکان لە بەرچاو دەگرین و پەیڕەوەی دەکەین، چونکە ماوەی ٢ ساڵ و نیوە هیچ زانیارییەکمان لەبارەی چوار موەکیلەکەمان کە لە زیندانێکی وەزارەتی دادەوە پێنەگەیشتووە، ئەم دۆخە تەنانەت لە پێشنەکەوتووترین وڵاتانی جیهانیشدا بوونی نییە، نازانین کە باشن یاخود نا و هیچ زانیارییەکمان لەبارەی تەندرووستیانەوە نییە.

هاوبەشی :