نەسیم کاڵکان، خەڵکی شاری جزیرە لە باکووری کوردستان، دوای ٣٣ ساڵ زیندانی لەسەر كورد بوون ئازاد كرا

164
0
هاوبەشی :

نەسیم کاڵکان، خەڵکی شاری جزیرە لە باکووری کوردستان، کە ٣٣ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ڕژیمی تورکیاوە زیندانی کرابوو، ئەمڕۆ ئازاد کرا.

نەسیم کاڵکان لە وتەیەکدا بۆ ئەو کوردانەی هاتبوونە پێشوازی گوتی: “لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ئەم شارەم بەجێهێشت. ئێستا تەمەنم ٥١ ساڵە. باجێکی زۆرمان دا، چونکە ئێوە شایانی ئەوەن.”

هاوبەشی :