ئاسایشی پەدەكە، نوێنەری گشتی وانەبێژانى ناڕازی لە كاتی چوونی بۆ پارێزگای هەولێر دەستگیر كرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی پەدەكەوە، نوێنەری گشتی وانەبێژانى ناڕازی لە كاتی چوونی بۆ پارێزگای هەولێر دەستگیر كرا.
بڕیاربوو سبەی یەكشەممە، لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ژێر ناونیشانی “ماف دەسەندرێت نادرێت” گردبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئاگاداری وانەبێژان كرایەوە ئامادەبن.
لاپەڕەی دەنگی مامۆستایان بڵاوی كردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی چوونی بۆ هەولێر عەلی ڕەئووف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیر كرا.