کۆنفرانسی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەستی پێکرد

227
0
هاوبەشی :

سەرکان دەمیرەل ، فورات نیوز

ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کۆنفرانسێکی ٣ ڕۆژەی لە شاری باسێل بە دروشمی “هونەری ئازادی-ڕێکخستنبوون و ستراتیژییەکانی بەرخۆدانی بەکۆمەڵ” بەڕێوەدەبات.

کۆنفرانسی “هونەری ئازادی-ڕێکخستن و ستراتیژییەکانی بەرخۆدانی بەکۆمەڵ”ی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە شاری باسێلی سویسرا دەستیپێکرد و تا ١٩ی تیشرینی دووەم بەردەوام دەبێت. کۆنفرانسەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە باسێل بەڕێوەدەچێت و نوێنەری زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ئەوروپا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ئاسیا بەشدار دەبن.

لە کۆنفرانسەکەدا باس لە قەیرانەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری، ڕێگا چارەکان بۆ قەیرانەکان و ڕینماییەکانی چارەسەری بۆ کێشەکان دەکرێت. هەروەها مەبەست لەم کۆنفرانسە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان تەڤگەرە کۆمەڵایەتییەکانە لە کیشوەرە جیاوازەکان، فراوانکردنی ڕێنماییە هاوبەشەکان و بنیاتنانی هێڵێکی ستراتیژی بەرخۆدانە.

لە کۆنفرانسەکەدا گۆفتۆگۆ لەسەر سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت.

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی ئازادی دەستی پێکرد و بێریڤان یگیت بە ناوی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە قسەی کرد.

بێریڤان یگیت سەرنجی خستە سەر گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند کە ئەمرۆ لەناو گەلانی جیهاندا پارادایمی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەنگی داوەتەوە. بێریڤان یگیت وتی: “ئەو هێزانەی کە ئەمڕۆ لە هەر چوارلای جیهانەوە هاتوونەتە ئێرە، باس لە ئەزموونە ناوخۆییەکانیان، گرنگی تێکۆشانی هاوبەش و بنیاتنانی جیهانێکی نوێ دەکەن. بە دڵنیاییەوە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوەندی ئەم باسەدا جێگای خۆی دەگرێت”.

عەلی چیچەک لە ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا ڕایگەیاند کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە گەورەکردنی تێکۆشانی ناونەتەوەییە.

کۆنفرانسەکە بە ناونیشانی “دیاری کردنی ڕێگای چارەنوسی نەتەوەیی خۆیان و سەربەخۆیی لە سەدەی بیست و یەکدا” بەردەوامە.

هاوبەشی :