شەڕی تایبەت و ئاکادمسیەنی ساختە و خۆهەرزانفرۆش

331
0
هاوبەشی :


✍️ ئەهوەن چیاکۆ

شێوازی نوێ، میت، ئیتلاعات و پاراستن لە شەڕی تایبەت دژی تەڤگەری ئاپۆیی لە ژێر ناوی کاری ئاکادمیک دا!

پرۆژەی هەری دوایی ناوەندەکانی شەڕی تایبەت دوای شکەستی پلانە پێشووییەکانیان، درووستکردنی ئاکادمسیەنی ساختە و یا دۆزینەوەی ئاکادمسینی خۆ هەرزانفرۆش.
لەڕاستی دوای شکەستی پرۆژەی رۆژنامەوانی موستەقل و رۆشنبیری ساختە، دژی تەڤگەری ئاپۆیی، ئەمجارە بە کەڵک وەرگرتن لە ئاکادمسینی ساختە و خۆهەرزانفرۆش ستراتژی و تاکتیکی شەڕی تایبەت پلانێرە دەکرێت!

پێیان وایە بە ئامادەکردنی بابەتی بە ئێستڵاح ئاکادمیک باشتر دەتوانن بۆ دونیای دەرەوە حەرەکەت رەش و ترۆریزە بکەن.

هاوکات هەوڵدەدەن لەبەرابەری ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت پ. ک. ک لە لیستی ترۆر دەربێت، ئاستەنگی دروست بکەن.

هەروەها هەوڵ دەدەن پژاک و پەیەدەش ترۆریزە بکەن. لە راسیدا ئەمە ستراتژی دیپلوماسی پارتی لە خزمەت میت و ئیتلاعات دایە بە کەڵک وەرگرتن لە ئاکادمسینی ساختە و خۆهەرزانفرۆش دوای شکەستی پرۆژەی رۆژنامەوانی سەربەخۆ و رۆشنبیری ساختە.

هاوکات پێیان وایە لەژێر ناوی بابەتی ئاکادمیک و نوسراوی کەسانی بەئێستڵاح ئاکادمیک لەو جەوە پوپولیستیەی کە لەژێر ناوی ئاکادمیک بوون هەیە، زیاتر کاریگەری دادەنن لەسەر کۆمەڵگا لە پرۆژەی رەشکردنی حەرەکەتدا.

لەم پرۆژەدا زیاتر تەمەرکۆزیان لەسەر رۆژهەڵاتی کوردستانە و دەیانەوێت پرۆژەی رەشکردنی تەڤگەر لە رۆژهەڵات بە هەموو هێزەوە پێشبەرن.

پێویستە رووماڵکردنی ئەم راستییە نەبێتە سەبەبی چەواشەکاری. رخنە و شەڕی تایبەت زۆر راحەت لە یەک جیا دکرێنەوە. کەس رخنە وەک شەڕی تایبەت ناگرێتە دەست. رخنە ئاوا دەکات. شەڕی تایبەت مەبەستی لە بەین بردنە. رخنە روون دەکاتەوە. شەڕی تایبەت رەش دەکات. رخنەگر بۆ بەردەوامی شۆڕش پاڵپشتە. مامووری شەڕی تایبەت پاڵتپێوەدەنێت بەرەو هەڵدێر بۆ لە بەین چوون و….

بە سەدان ئاکادمسینی کورد هەن کە شۆڕشی ئێمە دەتوانێ کەڵک لە هێز، توانایی و دڵسۆزیان بگرێت. هەرچۆن هەزاران رۆژنامەوان و رۆشنبیری دڵسۆز و بەتوانا هەن کە بۆ شۆڕش پاڵپشت و هێزن.

هاوکات گۆڕەپانی ئاکادمیک گۆڕەپانێکی گرنگە بۆ شۆڕش و کۆمەڵگای کوردی پێویستە بە بایخەوە سەیری بکات و هاوکات تەڤگەری رزگاریخوازی گەلی کورد پێویستە کەڵکی لێ وەربگرێت.

لێرە ئامانج رووکردنی هەوڵەکانی ناوەندەکانی شەڕی تایبەت لە گۆڕەپانی ئاکادمییە. هرچۆن ناوەندەکانی شەڕی تایبەت لە هەرگۆڕەپانێک کەڵک وەردەگرن، لەم گۆڕەپانەش کەڵک وەردەگرن و پێویستی بە هوشیارییە.

لەڕاستیدا پێویستە ئاکادمسینانی دڵسۆز، وڵاتپارێز و بەتوانا لەسەر شەڕی تایبەت لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە بەپێز و بەرفرە ئەنجام بدەن. لەبەر ئەوەی شەڕی تایبەت زۆر زیاتر لە شەڕی چنگەو یەخە لەبەرابەر کورد پەیرەو کراوە و زەربەی لە کورد داوە.

هاوبەشی :